ئەردۆغان دەڵێت ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار شەڕڤان و گەریلایان کوشتووە

02-01-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا چەند ئامارێکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی حکومەتەکەی لە ساڵی 2024 بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئامارێکیان، سێ هەزار و 46 گەریلا و شەڕڤان لە ئەنجامی "ئۆپەراسیۆنەکانی ئەودیوی سنوور" گیانیان لەدەستداوە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە ئێکس، کۆمەڵێک ئاماری کارەکانی حکومەتەکەی لە ساڵی رابردوو بە هاشتاگی "لە 2024دا چیمان کرد" بڵاوکردەوە.
 
ئەردۆغان لە ئامارێکیاندا کە تایبەتە بە شەڕی پەکەکە و سوپای وڵاتەکەی بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە لەودیو سنووری وڵاتەکەیان کردوویانە، سێ هەزار و 46 گەریلا و شەڕڤان لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کردووەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
 
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان کراون، رایگەیاند: "49 هەزار و 315 ئۆپەراسیۆنمان بۆ سەر رێکخراوی پەکەکە/کەجەکە کرد و 821 تیرۆریستمان کردە ئامانج".
 
سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنانەی بۆ سەر بزووتنەوەی خزمەت و داعش کردوویانە، ئەردۆغان دەڵێت: "1399 ئۆپەراسیۆنمان بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و چوار هەزار و 902 ئۆپەراسیۆنیشمان بۆ سەر فەتۆ کرد".
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی سەرۆککۆماری تورکیا بڵاویکردوونەتەوە: "266 ئۆپەراسیۆنمان بۆ سەر ئەو کەسانەی لەڕووی داراییەوە پاڵپشتیی تیرۆر دەکەن، کرد. دەستمان بەسەر 76 ملیۆن و 506 لیرەی تورکیدا (نزیکەی دوو ملیۆن 165 هەزار دۆلار) گرت".
 
ئەردۆغان گوتیشی: "رێگریمان لە 103 کردەی تیرۆریستی کرد، کە 78یان بۆمبی بوون".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیفی ژمارەیەک پزیشکی خێزانی کە لە ئەنقەرە مانیان گرتووە.

پزیشکانی خێزانی لە تورکیا مان دەگرن

رێکخراوە پیشەییەکانی پزیشکی خێزانی لە تورکیا دەڵێن، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی پارێزگاکان بێ ئەنجام بووە، بەو هۆیەوە لە رۆژانی 6-10ـی ئەم مانگە بە پاڵپشتی کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیا مان دەگرن و هەنگا و هەنگاو دەست لە کار هەڵدەگرن.