لە دیمەشق ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و کەسێک بەهۆیەوە کوژرا

25-05-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر کوژراوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
 
رۆژی شەممە، 25-05-2024، میدیا فەرمیی سووریا لەسەر زاری بەرپرسێکی پۆلیس رایگەیاند: "لە گەڕەکی مەزە لە دیمەشق بۆمب بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و کەسێک کوژرا." نە پۆلیس و نە میدیای سووریا هیچ زانیارییەکی دیکەیان بڵاو نەکردووەتەوە.
 
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا لەلایەکی دیکە، دەڵێن: "رووداوەکە لە شەقامی ئیسکان لە گەڕەکی مەزە روویداوە و بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ ئۆتۆمبێل گڕیان گرت."
 
سەرچاوە خۆجێیەکان هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن: "لە نیسانی 2024ـەوە فرۆشی خانووبەرەی ئەو گەڕەکەی دیمەشق زیادی کردووە، ئێرانییەکان یەکەی نیشتەجێبوونی گرانبەها لە دەورووبەری باڵیۆزخانەی ئێران دەکڕن."
 
ئەو تەقینەوەیەی دیمەشق لەکاتێکدایە، سیاسەت و دۆخی ناوچەکە ناسەقامگیرە، جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا هەیە، حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنیش ناوە ناوە هێرش دەکەن.
 
گەڕەکی مەزە لە دیمەشق چەند جارێکە چەندین رووداوی جیاوازی تێدا روودەدات.
 
مانگی پێشوو، لە رووداوێکی هاوشێوە لە هەمان گەڕەکی پایتەختی سووریا لە دووریی کەمتر لە دوو کیلۆمەتر لە باڵیۆزخانەی ئێران، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جیپ) تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
 
کانوونی دووەمی 2024ـیش، میدیای فەرمیی حکومەتی سووریا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل "هێرشی کردە سەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە دیمەشقی پایتەخت. هێرشەکە بۆ سەر ناوچەیەک لە گەڕەکی مەزە لە ناوچەی سەییدە زەینەب لە باشووری رۆژهەڵات بوو".
 
سوپای پاسداران دواتر رایگەیاند، ئیسرائیل هێرشەکەی بە فڕۆکە کردووە. بەپێی هەواڵی کەناڵی سوپای پاسداران کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام بڵاویکردەوە، لەو چوار کەسەی کوژران، دووانیان لە فەرماندەکانی فەیلەقی قودس بوون بە ناوەکانی حاج سادق ئومیدزادە (حوجەتوڵا ئومێدوار)، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ کاروباری ئەمنی، لەگەڵ جێگرەکەی بە ناوی حاج غوڵام موحەڕەم (عەلی ئاقازادە).
 
هەروەها "دوو راوێژکارە سەربازییەکەی دیکەی سوپای پاسداران" کە لە هێرشەکەدا کوژران هەریەک لە حوسێن محەممەدی و سەعید کەریمی بوون، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریی دیکە لەبارەیانەوە ئاشکرا بکات.
 
بەرپرسانی ئیسرائیل چەندینجار رایانگەیاندووە، رێگە نادەن ئێران و گرووپە نزیکەکانی پێگەی خۆیان لە سووریا بەهێز بکەن، بە تایبەتی لەو ناوچەیەی نزیکە لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە.
 
ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە هێرشەکانی چڕتر کردووەتەوە و نزیکەی 50 هێرشی بۆسەر سوریا ئەنجامداوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە شارى حمس، خۆپێشاندەرانى عەلەوى و ئەو هێزانەى خۆیان وەک پۆلیسی سووریا ناساندووە، پێکداهەڵپڕژان و بریندارى لێکەوتەوە.

عەلەوییەکانی سووریا رژانە سەر شەقامەکان و لە حمس قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا

لە چەند شارێکی سووریا، عەلەوییەکان رژانە سەر شەقامەکان و پشێویەکى نوێ رووی لە وڵاتەکە کرد، ئەو دۆخە نوێیە دەسەڵاتدارانى دەستەى تەحریر شامى ناچار کرد رێوشوێن بگرنەبەر و لە شارى حمس قەدەخەى هاتوچۆ رابگەیێنن، وەزارەتى ناخۆى حکومەتى راگوزەریش دەڵێت "هێرشکراوەتە سەر هێزەکانمان و کوژرا و بریندار هەبووە."