گالەری

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
14 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
رووداو دیجیتاڵ

دوای 12 ساڵ لە قەدەخەکردنی چیای قاسیوون لەلایەن بەشار ئەسەدەوە، هاووڵاتییانی سووریایی لەسەر چیاکەوە چێژ لە دیمەنی دیمەشق وەردەگرن. 
 
خەڵکەکە بە ئاڵای نوێی سووریا و بە گۆرانی (ارفع ر‌أسك أنت سوري) بە پێ و ئۆتۆمبێل بەسەر چیاکە دەکەون.
 
چیایی قاسیوون دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای دیمەشق؛ بەرزییەکەی نزیکەی 1150 مەترە لەسەر ئاستی دەریا و بەسەر شاری دیمەشقدا دەڕوانێت.
 
داخستنی چیاکە لە 12 ساڵی رابردوودا، دوو هەزار کەسی بێ کار کردبوو. دوای کرانەوەی خەڵکەکەش بوونەوە خاوەن کاری خۆیان.
 
لە چەند وێنەیەک دەردەکەوێت، خێزانێک لە دەوری یەکدی کۆبوونەتەوە و بە دەم چا خواردنەوەوە چێژ لە دیمەنی دیمەشق وەردەگرن.
 
دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوخۆیی سووریا لە ساڵی 2012، چیاکە لەلایەن بەشار ئەسەد بەڕووی خەڵکیدا داخرا، چونکە دەکەوێتە بەرامبەر (کۆشکی گەل)ـی سەرۆکایەتیی کۆمار و چەندین دامەزراوەی سەربازییش لەسەر چیاکە هەبوون. 
 
چیایەکە بۆ گەلی سووریا، گرنگییەکی مێژوویی و کولتووری زۆری هەیە، چەندین شوێنەواری مێژوویی تێدایە، لەنێویاندا کەنیسە و شوێنەوارە کۆنەکان.