رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "لەئەنجامی گفتوگفۆکردن لەنێوان بەشار ئەسەد و ژمارەیەک چەکداری هێزەکان لەسەر سنووری سووریا، بەشار ئەسەد دەستی لەکارکێشایەوە و وڵاتەکەی بەجێهێشت".
ئەمڕۆ یەکشەممە،سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەو رایگەیاند، بەشار ئەسەد سووریای جێهێشتووە. گوتیشی، "ئەسەد بەر لە جێهێشتنی وڵات داوای رادەستکردنی دەسەڵاتی بەشێوەیەکی ئاشتییانە کردووە".
لاڤرۆڤ باسی لەوە نەکرد، ئەسەد لەکوێیە و بەرەو کوێ چووە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا هەروەها گوتی، ئەوان بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا نەکردووە.
مۆسکۆ نیگەرانیی خۆیشی لە رووداوەکانی سووریا راگەیاند و داوای دوور بوون لە بەکارهێنانی تووندوتیژی دەکات. دەشڵێت، "بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سووریا لە گفتوگۆ دایە."
سووریا جێگەی بایەخی تایبەتی مۆسکۆ بوو بۆ سەلماندنی بوونی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەشار ئەسەدیش هاوپەیمانی سەرەکیی ڤلادیمیر پووتین بوو لە ناوچەکە. دەوروبەری 10 ساڵ رووسیا هەوڵی ئەوە بوو دەسەڵاتەکەی بپارێزێت کە پارە و قوربانییەکی مۆریی زۆری لەسەر کەوت.
ئەمڕۆ لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەسەد رۆیی، تەواو بوو. ڤلادیمیر پووتینیش ویستی نەمابوو ئەم جارە بیپارێزێت.
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی پووتین ئەم جارە هاوپەیمانەکەی نەپاراست، ئایا بەهۆی ئەوەوە بوو کە دەستی لە ئۆکراینا بەسترابوو، یان هەستی نەدەکرد ئەسەد چی دیکە شایەنی ئەوەیە بیپارێزێت، یان هەردووکیانە؟
ئۆکراینا ئێستا دڵخۆشە کە هاوپەیمانەکەی پووتین رووخاوە، بەڵام ئەگەر رووسیا سەرباز و هێزە جەنگییەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە، ئۆکراینا شوێنێکی سەرەکییە کە رەنگە بۆی بچن.

لە لایڤ بلۆگی رووداو دوایین زانیارییەکان بخوێنەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ