رووداو دیجیتاڵ
رەغید ئەحمەد تەتەری، فڕۆکەوانی سووریایی، دوای 43 ساڵ زیندانیکردن. ئەمڕۆ دوای ئازادکردنی زیندانییەکان لە شاری دیمەشق، ئازادکرا.
رەغید ئەحمەد، فڕۆکەوانێکی سوریایی بوو، لە ساڵی 1981 لەلایەن حافز ئەسەد، سەرۆکی ئەو کاتی سووریا فەرمانی پێدەکرێت شاری حەما بۆردوومان بکات.
فڕۆکەوانەکە رەتیدەکاتەوە فەرمانەکەی سەرۆک جێبەجێبکات و بەهۆیەوە زیندانی دەکرێت.
رەغید ئەحمەد، کە دەستگیر کرا گەنجێکی 27 ساڵ بوو ئێستا 70 ساڵە و رەنگ و رووی گەنجی بەبەرەوە نەماوە.
ئازادکردنی فڕۆکەوانەکە دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان شاری دیمەشقیان کۆنترۆڵکرد و زیندانییەکانیشیان ئازاد کرد.
رەغید بەتەنیا لە سووریا ماوەتەوە و خێزانەکەی لە 2013ـەوە وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە.
بڕیاری زیندانیکردنەکەی لەلایەن حافز ئەسەد، باوکی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری ئێستای سووریا دەرکرابوو کە یەکێک بوو لە دیکتاتۆرەکان و سەر بە حیزبی بەعس بوو.
لە ساڵی 2000 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و بەشار ئەسەدی کوڕی شوێنی گرتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ