200 کەس لە کەمپی هۆل ئازاد دەکرێن

08-12-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن کەمپی هۆل رۆژئاوای کوردستان
A+ A-
رووداو-هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کارگێڕیی کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان زیاتر لە 200 لە منداڵان و هاوسەرانی چەکدارانی داعش لە  کامپەکە ئازاد بکات.
 
شێخمووس ئەحمەد، بەرپرسی کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە رۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەمڕۆ زیاتر لە 200 دەستبەسەرکراو لە کەمپەکە ئازاد دەکرێن، کە 15 ئەندامی پێشووی رێکخراوی داعشن و هیچ تاوانێک لەسەریان ساخنەبووەتەوە و ئەوانی دیکەش ئافرەت و منداڵن و خەڵکی شاری ئالبوکەمال و گوندەکانین بەتایبەت خەڵکی شارۆچکەکانی سووسە و شەعفە و باغۆزن".
 
شێخمووس ئەحمەد راشیگەیاند "بەشێکی دیکەی ئەوانەی کە ئەمڕۆ ئازاددەکرێن خەڵکی شارەکانی موحسین و مەیادین و حیمس و سەخنە و رەققەن".
 
بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 70 هەزار کەس لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان نیشتەجێن کە زیاتر لە 10 هەزاریان لە ئەندامان و خێزان و کەسوکاریان و لایەنگرانی داعشن و کەمپەکە لە ژێر دەسەڵاتی رێبەری خۆسەرە لە رۆژئاوای کوردستان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە