هەسەدە: لە ‌هێرشێکی درۆنییدا شەش شەڕڤانمان شەهید بوون

05-02-2024
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن هەسەدە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەسەدە دەڵێت، "لە ‌هێرشێکی درۆنییدا بۆ سەر ئەکادیمیایەکی مەشق و راهێنان لە کێڵگەی نەوتی عومەر شەش شەڕڤانمان شەهید بوون". هەسەدە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات.
 
رۆژی دووشەممە، 05-02-2024، هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوێنێ شەو بە درۆن هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر ئەکادیمیایەکی مەشق و راهێنان لە کێڵگەی عومەر لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی دێرەزوور. هێرشەکە لە ناوچەکانی بەکرێگیراوانی رژێمی سووریاوە کراوە."
 
بە گوێرەی هەسەدە، "شەش شەڕڤان لەو هێرشە تیرۆریستییەدا شەهید بوون. مافی خۆمانە لەکات و ساتی دیاریکراودا، وەڵام بدەینەوە."
 
هێزەکانی ئەمریکا بە هاوبەشی هەسەدە لە کێڵگەی نەوتی عومەرن لە پارێزگای دێرەزوور.
 
دوو سەرچاوەی ئاگادار لە هێرشەکە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، 14 کەس لەو هێرشەدا برینداربوون.
 
ئەمە یەکەم هێرشی دوای هێرشەکەی ئەمریکایە کە لە 2-2-2024 زنجیرە چەند دامەزراوەیەکی گرووپەکانی نزیک لە ئێرانی لە سووریا و عێراق کردە ئامانج.
 
ئەوکات سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاویانکردەوە، "لە ‌هێرشەکەی ئەمریکادا بۆ سەر سووریا 29 چەکداری لایەنگری ئێران کوژراون."
 
حکومەتی عێراقیش رایگەیاند، "16 ئەندامی حەشدی شەعبی کوژراون."
 
هێرشەکەی ئەمریکا وەک وەڵامێک بوو بۆ کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی 41 سەربازیان لە 28-1-2024 لە ئوردن کە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بنکەی تاوەر22ـی لە ئوردن کردە ئامانج.
 
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا دەڵێن، "لە 19ـی ئۆکتۆبەرەوە 108 هێرش لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ئێران کراونەتە سەر بنکە و هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا."
 
بەشێک لەو هێرشانەی ئەو سەرچاوەیە باسی دەکەن، لە 27 هێرش بۆ سەر کێڵگەی نەوتی عومەر، 16 هێرش بۆ سەر بنکەی شەدادی لە حەسەکە و 29 هێرش بۆ سەر بنکەی کێڵگەی غازی کونیکۆ لە دێرەزوور.
 
دوای بەهێزبوونی داعش لە 2014، ئەمریکا لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە هاوپەیمانێتییەکی بۆ شەڕی داعش دامەزراند و ئێستاش نزیکەی 900 سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان، ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و بنکەی تەنف هەیە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەندەری لازقییە. وێنە: رووداو

دوای سێ رۆژ لە وەستانی، کارکردن لە بەندەری لازقییە دەستیپێکردەوە

بەندەری لازقییە رووداوێکی کاریگەری بەخۆیەوە بینی، کاتێک باوکی ئەحمەد کە کرێکارێکی کەشتییە بازرگانییەکانە دوای 10ساڵ دوورکەوتنەوە، گەڕایەوە بۆ بەندەرەکە. ئەم گەڕانەوەیەی هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکان دوای وەستانیان بۆ ماوەی سێ رۆژ.