رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق دەڵێت، لە بۆردوومانێکدا لە سنووری پارێزگاى ئەنبار 14 ئەندامی داعش کوژران کە چەند کەسێکیان لەنێو رێکخراوە پەڕگیرەکەدا بەرپرس بوون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئەمڕۆ هەینی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، بۆردوومانەکە لە ناوچەى حزێمى پارێزگاکە کراوە و 4 حەشارگەى داعش کراونەتە ئامانج.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، 14 ئەندامی داعش لە بۆردوومانەکەدا کوژراون کە پێشتێنەى بۆمبڕێژکراویان بەستبوو و نارنجۆکیان پێبوو؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لەنێو کوژراوەکاندا چەند بەرپرسێکی رێکخراوە پەڕگیرەکە هەن.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ئەو بۆردوومانە بەرەبەیانى دوێنێ کراوە و لە شوێنى بۆردوومانەکەیشدا دەست بەسەر چەک و بەڵگەنامەی چەکدارەکاندا گیراوە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، نزیکەی 3 بۆ 5 هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سووریا هەن و بەشی زۆریان لە بیابانەکانی نێوەڕاستی سووریان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ