ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى: رێککەوتنى بەرایی لەسەر پشکى هەرێمی کوردستان کرا

30-05-2023
هەستیار قادر
هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لە ماڵى  فوئاد حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە
هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لە ماڵى فوئاد حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە
نیشانەکردن نەوت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى عێراق رایگەیاند لە کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت رێککەوتنى بەرایی لەسەر پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى کراوە، تەنیا داڕشتەى کۆتایی ماوە و هەردوولا رێککەوتوون فرۆشتنى نەوت و مامەڵەکردن بە هەژمارى بانکى داهاتەکەیەوە بە هاوئاهەنگى بێت لە نێوانیاندا.
 
رۆژی 30 ى ئایارى 2023، د. عەلى دفاعی، گوتەبێژى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى عێراق، کە یەکێک لە پێکهێنەرانى هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگییە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "لە کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت رێککەوتنى بەرایی کراوە لەبارەى هەردوو مادەى 13 و 14 ى  پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى کە تایبەتن بە پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى عێراقدا و، تەنیا داڕشتەى کۆتایی ئەو گۆڕانکارییانە ماوە کە لەبارەیەوە رێککەوتوون."
 
شەوى 29ـی ئایارى 2023 هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لە ماڵى  فوئاد حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە، یەکێک لەو پرسانەى تاوتوێکران، ئەو گۆڕانکارییانە بوون کە لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە هەردوو مادەى 13 و 14ـی پشکى هەرێمى کوردستان کردیان و جێگەى ناڕەزایی حکومەتى هەرێمى کوردستان بوو.
 
د. عەلى دفاعى رایگەیاند لەبارەى هەناردەکردنى 400 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانەى هەرێمى کوردستان، هەردوولا رێککەوتن؛ بە هاوئاهەنگى بێت لەنێوان هەولێر و بەغدا لە رێگەى کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، هەروەها رێککەوتن لەسەر ئەوەشکراوە، دەسەڵاتى مامەڵەکردن بە پارەى داهاتى نەوتى هەرێمى کورستان لە هەژمارێکى بانکى تایبەتدا بە هاوئاهەنگى بێت لەنێوان هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى.
 
لە داڕشتەى دەستکاریکراوى ئەو دوو مادەیەى بودجەى گشتى کە تایبەتە بە هەرێمى کوردستان، دەبوو سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن وەزیرى دارایی حکومەتى فیدڕاڵییەوە دەسەڵاتى مامەڵەکردنى بە داهاتى نێو هەژمارى بانکى تایبەت بە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان پێ بدرێت و، رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکرێت و ئەو کۆمپانیایە بڕیاردەربێت لەوەى چۆن هەناردەى دەکات یان بۆ پاڵاوگە نێوخۆییەکانى دەنێرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک چەکداری داعش.

لە بەغدا باندێک دەستگیرکرا کە مامەڵەی "شەهید"یان بۆ چەکدارە کوژراوەکانی داعش کردووە

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کە رۆژی دووشەممە، 23-12-2024، بڵاوکراوەتەوە هێزەکانیان لە شاری بەغدا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە لە دەزگای شەهیدان بە ساختە مامەڵەی شەهیدانەیان بۆ چەکدارانی داعش کردووە.