جێگرەوەی حەلبووسی سوێندی یاسایی خوارد

30-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
ئەو پەرلەمانتارەی لە شوێنی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دانرا، ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد و بووە پەرلەمانتار.
 
بەپێی میدیای پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی دووەمی 2024، بورهان ناسر محەممەد، بەربژێر بۆ پەرلەمانی عێراق لە شوێنی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی پەرلەمانی عێراق دەستبەکاربوو و لەبەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 18ى کانوونى دووەمى 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جێگرەوەى محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پێشووى پەرلەمان وەک پەرلەمانتار دیاریکردبوو.
 
بورهان ناسر محەممەد نەمراوى، بەربژێری هاوپەیمانی تەقەدوومی سونەکان، لە هەڵبژاردنى ساڵى 2021ى پەرلەمانى عێراقدا شەش هەزار و 716 دەنگى لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار بەدەستهێنا کە بەگوێرەى بڕیارەکەی ئەنجوومەنى کۆمیسیاران وەک خاوەنى زۆرترین دەنگ لە نێو بەربژێرە سەرنەکەوتووەکانى ئەو بازنەى هەڵبژاردنە دیاریکراوە کە حەلبووسی تێیدا بەربژێر بوو و سەرکەوت.
 
رۆژی 14ـی تشرینى دووەمی 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت