کەسێک لە بەغدا لەسەر داخستنی دەرگا لەسەر نوێژخوێنان دەستگیرکرا

29-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاووڵاتییەک لەسەر داخستنی دەرگا لەسەر نوێژخوێنانی مزگەوتێک لە بەغدا دەستگیرکرا. وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، چەند جارێک ئەو کارەی کردووە.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی شەممە 29-06-2024 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیارییان بەدەست گەیشت کە کەسێک چەند جارێک لەکاتی نوێژی بەیانیاندا دەرگای مزگەوتی مستەفای لە ناوچەی وەزیرییە لە بەغدا لەسەر نوێژخوێنان داخستووە، تیمێکی تایبەتیان لە پۆلیس، پۆلیسی فریاکەوتن و چەند دەزگایەکی دیکە پێکهێنا بۆ بەدواداچوون.
 
تیمەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و چووەتە مزگەوتەکە، سەیری کامێراکانی چاودێریی کردووە و تۆمەتبارەکەی دەستگیر کردووە.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، "تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە ئەو کارەی بۆ نانەوەی پشێوی لەنێو خەڵک کردووە. تۆمەتبارەکەش بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان راگیراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە