رووداو دیجیتاڵ
غاندى شێخ محەممەد کەریم کەسنەزانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق و براى رێبەری تەریقەتی قادری-کەسنەزانی کۆچى دوایی کرد.
نووسینگەى رۆژنامەڤانیى ئەو پەرمانتارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ى تەممووز، هەواڵى کۆچى دوایی بڵاوکردەوە.
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە پەرلەمانى عێراق بە تۆرى میدیایی رووداوى گوت: "مردنەکەى بەهۆى جەڵتەى دڵەوە بووە".
غاندى کەسنەزانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بوو لە لەسەر لیستى تەقەدووم، لە ساڵى 2021 بووە پەرلەمانتار و ئەندامى فراکسیۆنى موبادەرەى سوننە بووە.
ئەو پەرلەمانتارە لە دایکبووى ساڵى 1972 بوو، کوڕى شێخ محەممەد عەبدولکەریم کەسنەزانى، رێبەری پێشووى تەریقەتی قادری – کەسنەزانی بووە.
غاندى کەسنەزانى کوردە و بڕوانامەى دکتۆراى لە یاسای نێودەوڵەتى هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ