رووداو دیجیتاڵ
دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، 10 ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی کەرتی تەندروستی لە پارێزگای سەلاحەدین دەرچوو.
دەستەی دەستپاکیی عێراق، رۆژی سێشەممە 27-08-2024 لە راگەیێندراوێكدا بڵاویکردەوە، "دادگەی تاوانەکانی سەلاحەدین"بڕیاری 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ تاوانباری هەڵاتوو، محەممەد سەلاح عەبد سەحاب، بەڕێوەبەری پێشووی بەشی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سەلاحەدین دەرکرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی رۆڵی لە دزینی 8025 پاکەتی دەرمانی 'Clexane'ـی فەرەنسی لە کۆگاکانی دەرمانی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگاکە هەبووە."
دەرمانی "Clexane" بۆ رێگریکردن لە مەیینی خوێن و جەڵتە بەکاردێت.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دادگەکە سێ ساڵ زیندانی بۆ کارمەندێکی دیکەی فەرمانگەی تەندروستی دەرکرد کە بەشداربووە لەو دزییە و کارمەندەکە لە دادگە ئامادەبووە، کاتێک بڕیارەکەی بۆ دەرچوو.
بە گوێرەی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق لەنێو 180 وڵات لە رووی گەندەڵییەوە لە ریزی 157میندایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ