رووداو - هەولێر
سەرکردەیەکی سەربازی داعش لە شاری موسڵ لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر بنکەکانی داعش لە شارۆچکەی شوورە کوژرا.
عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی 14 ی موسڵی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" ئەبو یەحیا ئەللوەیزی، سەرکردەی داعش لە موسڵ لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر بارەگاکانی داعش لە شارۆچکەی شوورەی سەر بە موسڵ کوژرا".
بەرپرسی لقی 14 ی موسڵی پارتی ئاماژەی بەوەدا" ئەبو یەحیا ئەللوەیزی، سەرکردەی سەربازی داعش بووە لە موسڵ، پێشتریش بەرپرسی سەربازی بووە لە شاری حەلەب".



