سێ بەشداربووی دیکەی کۆنگرەکەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو

26-09-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆنگرەی هۆزەکانی عێراق لە هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دادگەی لێکۆڵینەوەی روومادی بە ماددەی 201 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 5 بەشداربووی کۆنگرەکەی هەولێر دەرکرد کە دووانیان پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو.
 
دادگەی جێبەجێکردنی روومادی لە نووسراوێکدا بۆ دادگەی باڵای تێهەڵچوونەوەی پارێزگاری ئەنبار دەڵێت؛ ئەو کەسانە نیشتەجێی هەولێرن، بۆیە پێویستە دادگەی پێداچوونەوەی هەولێر ئاگادار بکرێتەوە.
 
ئەو کەسانەی لەلایەن دادگەی لێکۆڵینەوەی روومادی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە ناویان، ویسام عەبد ئیبراهیم حەردان عیساوی، عەلی ویسام عەبد ئیبراهیم حەردان، ریسان زەعار عەلاوی حەلبووسی، عەبدوڵڵا عەتاڵڵا ئەحمەد ساڵح جەغیفی و سەحەر کەریم تائییە.
 
ویسام حەردان و سەحەر کەریم تائی پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو.
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ لە "بەشداربووان"ی کۆنگرەکەی هەولێر بە ناوی کۆنگرەی "ئاشتی و گێڕانەوە" دەرکردووە کە رۆژی 24ی ئەم مانگە لە هەولێر بەسترا و تێیدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا. 
 
سەنتەری راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دادگەی یەکەمی کەرخ و لەسەر زانیاریی پێشکەشکراو لەلایەن راوێژکارییەتی ئاسایشی نەتەوەییەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ویسام حەردان دەرکردووە بەهۆی ئەو رۆڵەی هەیبووە لە بانگەشەکردن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ میسال ئالووسی، سەرۆکی پارتی ئوممە دەرکردووە، لەگەڵ سەحەر کەریم تائی کە فەرمانبەرە لە وەزارەتی رۆشنبیری و نووسیویەتی: "لەبەر هەمان تاوانی ویسام حەردان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە".
 
لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هاتووە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر هەموو بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە دەگیرێتەبەر لەو کاتەی ناوی تەواوییان دەزانرێت.
 
هەواڵی کۆنگرەکە کاردانەوەی زۆری لەنێو خۆی عێراق لێکەوتەوە. کەمتر لە 24 کاژێر، سەرکردە دیارەکانی عێراق و حکومەت هاتنە دەنگ دژی ئەو کۆبوونەوەیە. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە کۆبوونەوەکە بەبێ رەزامەندی و ئاگاداریی کراوە و لێپێچینەوەی لێدەکات.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆنگرەکەوە لە راگەیێندراودا رایگەیاند بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەی (السلام والاسترداد) و نێوەڕۆکەکەی نەبوونە کە لە هەولێر کراوە و. دەشڵێت، ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌: "به‌‌هیچ شێوەیه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌." 
 
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش رۆژی شەممە 25-09-2021 راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتە ەر بەرامبەر بەو کەسانەی کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و هەروەها کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیێنێت لە هەر لایەکەوە بن."
  
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رێکخەرانی ئەو کۆنفرانسە بەرپرس دەبن و.. رێکاری پێویستیش لەبەرامبەر چۆنییەتی بەستنی ئەو کۆبوونەوەیە دەگرینەبەر."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی فیدراڵیی عێراق

دادگەی فیدراڵیی عێراق پشتیوانی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی راگەیاند

دادگەی فیدراڵیی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا پشتیوانی لە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای باری کەسی دەکات و دەڵێت، "دەستوور رێگەی بە گەلی عێراق داوە لە رێکخستنی کاروباری کەسییان بەپێی ئایین یان مەزهەب یان بیروباوەڕ بێت و نابێت ئەو مافە سنووردار یان قەدەخە بکرێت."