رووداو - کەرکووک
دوای نزیکەی دوو ساڵ لە راگەیاندنی کۆتایی داعش، جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک هێشتا بەردەوامە. له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا داعش شه‌ش كرده‌وه‌ی چه‌كداری بۆ سه‌ر گونده كوردنشینه‌كانی سنوری داقووق ئه‌نجامداوه.
دوایین کردەوەی داعش هێرشێک بووە بۆ سەر گوندی تۆپزاوه‌ی كاكه‌یینشین لە داقووق. بەهۆی نەبوونی هێزی ئەمنی، دانیشتووانی گوندەکە خۆیان روبەڕوویان نزیکەی هەشت چەکداری داعش بوونەتەوە.
حوسێن عه‌تیه، دانیشتووی گوندی تۆپزاوه به رووداوی راگه‌یاند "دوو - سێ گولله ئاڕ پی جی چەکدارەکانی داعش له نزیك ماڵەکەمان كه‌وته‌وه، ده‌ستمدایه چه‌ك و چوومه سه‌ر خانووه‌كه گوێم، له ده‌نگیان بوو، من ده‌ستم به ته‌قه‌كردن كرد و ئه‌وانیش وەڵامیان ده‌دامه‌وه. ئاسه‌واری فیشه‌ك به خانووه‌كه‌وه دیاره، خه‌ڵكی گونده‌كه به ئاگا هاتن و ئه‌وانیش ده‌ستیان به ته‌قه كرد و داعشه‌كان رایانكرد".
خه‌ڵكی گونده‌كه چه‌كداره‌كانیان بینیون، ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌شت چه‌كدار بوون، دوای دانانی سێ بۆمبی چێندراو به ئاڕپی جی و بیكه‌یسی له گونده‌كه نزیك بوونەتەوە، بەڵام دوای نیو كاژێر شه‌ڕ ناچار بەكشانهوه كراون.
سه‌رمه‌د ره‌شید، دانیشتووی گوندی تۆپزاوه ده‌ڵێت "جموجۆڵی داعش زیادبووه، ئه‌گه‌ر زیاد نه‌بووبێ چۆن به ئاسانی ده‌گه‌نه ئێره، ئه‌و ده‌شتاییه به‌رامبه‌رمان هه‌مووی چۆڵه و هیچ هێزێكی لێنییه، كه‌س رێگریان لێناكات".
جگە لە تۆپزاوە، به‌شی زۆری دانیشتووانی گوندی زه‌نقه‌ڕی كاكه‌یینشین له ترسی داعش ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردووه، كاكه‌ییه‌كانی ئەو سنوورە ئامانجی سه‌ره‌كی داعش بوون. نه‌بوونی هێزێكیش بۆ پاراستنیان وایلێكردوون خۆیان پاراستنی گونده‌كانیان له‌ئه‌ستۆبگرن.
نه‌جیب فارس، دانیشتووی گوندی زهنقهڕ دەڵێت "34 ماڵ باریانكردووه، ئێستا 13 ماڵمان ماوین. سه‌رده‌می پێشمه‌رگه ئێره باش بوو، چونكه پێشمه‌رگه لەپێشەوە بوون و ئێمه‌ش دڵنیابووین، بەڵام ئێستا هیچ هێزێك لێره نییە".
ئه‌و ناوچانه‌ی جموجۆڵی داعشیان تێدایه زه‌وییه‌كانیان له‌دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـەوە دووچاری ته‌عریب بوونەتەوە و داوا له دانیشتووانهكانیشیان كراوه گونده‌كان چۆڵبكەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ