نوێنەری حوسییەکان: هێرشەکانی ئێمە و مقاوەمەی عێراق کاریگەر بوون لەسەر ئیسرائیل

24-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەری حوسییەکان لە عێراق رایگەیاند، پشتیوانیکردنی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بۆ بزووتنەوەی حەماس و غەززە "گرنگە" و، "کاریگەریی گەورەی لەسەر ئیسرائیل هەبووە." 
 
ئەبو ئیدریس شەرەفی، نوێنەری ئەنساروڵڵای یەمەنی و حوسییەکان لە عێراق سەردانی حەیدەر غەڕاوی، ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵڵای ئەوفیای لە بەغدا کرد و باسی ژمارەیەک دۆسیەیان کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی شەرەفی، هەردوولا "باسی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیان لە رۆشنایی شەڕی تۆفانی ئەقسا کرد و ئەو دەستدرێژییانەی ئەمدواییەی سەر یەمەن کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا دەکرێن."
 
غەڕاوی لەو کۆبوونەوەیەدا گوتوویەتی "ئەو دەستدرێژییانە، هەوڵی نەزۆکن بۆ گێڕانەوەی شکۆی بانگەشەبۆکراویان."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵڵای ئەوفیا پشتیوانی لە هەڵوێستەکانی سەرۆکی ئەنساروڵڵا و گەلی یەمەن لەبەرامبەر غەززە و دۆزی فەلەستین کردووە.
 

ئەبو ئیدریس شەرەفی، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە پشتیوانیکردنی برایانمان لە غەززە رۆڵی گەورەی هەبووە، بەتایبەت لەسەر ئیسرائیلی دوژمن و بەتایبەت ئەو هێرشە هاوبەشانەی لەنێوان هێزە چەکدارەکانی یەمەن و مقاوەمە دەکرێت."
 
ماوەی زیاتر لە مانگێک دەبێت ئەنساروڵڵای حووسییەکانی یەمەن لە ناوچەی جادرییەی بەغدا بارەگای پارتەکەیان کردووەتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو کردنەوەی بارەگای بزووتنەوەی حەماس لە بەغدا لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.
 
لەدوای رووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، حووسییەکان هێرش دەکەنە سەر سعودیە و ئیسرائیل لە دەریای سوور و دەریای عەرەب، بەمەش هاتووچۆی کەشتییەکان لەو ناوچانە 90٪ کەمیکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.