رووداو-بەغدا
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند گرنگترین بڕگەكانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان، بەردەوامبوون دەبێت لەسەر گفتوگۆكانی تایبەت بە پیشنیازی یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی لەعێراق.
سەعید خۆشناو، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاند "گرنگترین بڕگەكانی دانیشتنەكە بەردەوامبوون دەبێ لەسەر گفتوگۆكانی تایبەت بە پیشنیازی یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی لەعێراق".
سەعید خۆشناو، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاند "گرنگترین بڕگەكانی دانیشتنەكە بەردەوامبوون دەبێ لەسەر گفتوگۆكانی تایبەت بە پیشنیازی یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی لەعێراق".
كارنامەی دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، بریتییە لە دەنگدان لەسەر بودجەی ئەنجوومەنی دادوەریی و پرۆسەی دیاریكردنی ئەندامانی دەستەی دادگای تەمیزی تایبەت بە یەكلاكردنەوەی ئەو تانانەی كە لە بڕیارەكانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی دراون.
هاوكات بڕیارە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەندكردنی رێككەوتننامەی هاریكاری ئابووری و گەشەپێدانی بازرگانی نێوان كۆماری عێراقی فیدراڵ و حكومەتی چیك و پرۆژەیاسای چاكسازی ئەنجام بدات، جگە لە بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆكانی تایبەت بە پێشنیازی یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی و گفتوگۆكردنی لەبارەی بارودۆخی كارەبا لە عێراق.


