گالەری

24-06-2024
17 Photos
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە بازاڕی سنەکی بەغدا کەوتەوە کە پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلی تێدا دەفرۆشرێت؛ بەهۆیەوە 15 کۆگە بەتەواوی سووتان.
 
سنەک، بازاڕێکی زۆر گەورەیە لەسەر ئاستی بەغدا و عێراقیش، کۆڵانەکانی تەسکن، بۆیە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکیش لە سەربانەکانەوە خەریک بوون بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
 
ئاگرکەوتنەوەکەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 24-6-2024) بە گوتەی شاهێدحاڵێک بۆ رووداو بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە. 
 
10 تیمی ئاگرکوژێنەوە، بەماوەی پێنج کاژێر توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، کە بەبێ زیانی گیانی کۆتایی هات.
 
زۆربەی بریکارەکانی براندەکانی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکە نووسینگەیان هەیە و زۆربەی دووکاندار و فیتەرەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو بازاڕەوە پێداویستییەکانی ئۆتۆمبێل دابین دەکەن.