وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق: تورکیا بۆ مانگێک بەردانەوەی ئاوى دیجلە دوو هێندە زیاد دەکات

24-03-2023
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراقى ئاشکرایکرد، بەگوێرەى رێککەوتنى نوێ لەگەڵ تورکیا بۆ ماوەى مانگێک بڕى ئاوى بەردراوەى رووبارى دیجلە بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێت.

وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، حکومەتى تورکیا قایل بووە بەوەى بۆ ماوەى مانگێک بڕى ئاوى بەردراوەى رووبارى دیجلە بۆ عێراق بکاتە دوو ئەوەندەى بڕى پێشووى، بەهۆى دۆخى ناهەموارى ئاو لە عێراق و کەمبوونەوەى یەدەگى ئاوى ئەمبارکراو و داهاتى ئاو.
 
رۆژی 21ـى ئادارى 2023، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانى تورکیا کرد و عۆن زیاب، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق یاوەرى کرد، کە پرسی سەرەکیى ئەو سەردانە پشکى ئاوى عێراق بوو لە هەردوو رووبارى دیجلە و فورات، کە سەرچاوەکانیان لەو تورکیاوە دێت. 
 
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى لە ئەنقەرەى پایتەختى تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا رایگەیاند کە بۆ ماوەى مانگێک بڕى بەشە ئاوی عێراق لە رووباری دیجلە زیاد دەکات.
 
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق، بەر لەو رێککەوتنە 30%ـى پشکى عێراق لە ئاوى هەردوو رووبارى دیجلە و فورات بۆ عێراق بەردەدرایەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق، عۆن زیاب داواى لە تورکیا کردووە کە بڕى ئاوى بەردراوەى رووبارى فورات زیاد بکات.
 
ئەو هەنگاوەى نێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ ئەوەیە پەیماننامەى لێکتێگەیشتنى نێوانیان لەبارەى پشکى ئاوى رووبارى دیجلە و فورات کارا بکەن، کە لە ساڵى 2009 واژۆکرا و لە ساڵى 2014 گۆڕانکاریى تێدا کرا؛ ساڵى 2021ـیش بۆ جارێکى دیکە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە دانوستاندنى لەبارەیەوە کرایەوە، بێ ئەوەى بگەنە رێککەوتن لەبارەى کاراکردنى سەرجەم بڕگەکانى.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا؛ هەوڵە چڕەکان لەپێناو ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان

لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس رایگەیاند: "خۆشحاڵ بووم بە دیدار لەگەڵ برا سەركردە و بەرپرسەكان لە بەغدا. لەم چوارچێوەیەدا، جەخت لەسەر پابەندبوونی هەمیشەییمان دەكەینەوە بۆ پشتگیریكردنی عێراقێكی سەقامگیر كە دادپەروەری مسۆگەر بكات و پابەندییەكانی دەوڵەت بەرامبەر بە هەموو پێكهاتەكانی جێبەجێ بكات."