لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی

23-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان نمەباران و لە رۆژئاوای عێراق خۆڵبارینە و لە ژمارەیەک پارێزگای عێراقیش پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی.
 
رۆژی چوارشەممە 23ی نیسانی 2025 عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان و کەرکووک ئەگەری نمەباران و هەورە برووسکە هەیە.
 
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد، پلەی گەرما 3 - 4 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بەم شێوەیە: لە هەولێر بەرزترین 33 و نزمترین 19، سلێمانی بەرزترین 30 و نزمترین 14، دهۆک بەرزترین 31 و نزمترین 18 و کەرکووک بەرزترین 35 و نزمترین 23 پلەیە.
 
هەروەها بەرزترین پلە لە بەغدا 39 پلە و نزمترین 23 پلە، نەینەوا 34، دیالە 38 و سەلاحەدین 37 پلە دەبێت. پلەی گەرمای لە پارێزگاکانی نەجەف، دیوانیە، میسان، زیقار، موسەننا و بەسرە دەگاتە 40 پلە.
 
عامر جابری دەڵێت، خێرایی با لەنێوان 10-20 کیلۆمەتر، لە رۆژئاوا و باکووری پارێزگای ئەنبار خۆڵبارین دروست دەبێت و مەودای بینین 2-4 کیلۆمەتر دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی منداڵەکە

ددانی منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە بابل دەرهێنرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی بابل ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە دۆخێکی دەگمەندا پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی شوملی پارێزگاکە ددانی منداڵێکی تازە لەدایکبوویان دەرهێنا، چونکە رێگر بوو لەوەی بتوانێ شیری دایکی بخوات.