دوو گوندی تل تەمر تۆپباران دەکرێن

22-12-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گرووپە چەکدارەکانی سووریا دوو گوندی سنووری شارۆچکەی تل تەمر تۆپباران دەکەن.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەردوو گوندی (ئوم کێف و گۆزەلی) لە رۆژئاوای شارۆچکەی تل تەمر لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە "بەسەختی" تۆپباران دەکرێن.
 
تل تەمر دەکەوێتە کانتۆنی جزیرە و لەژێر دەسەڵاتی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دایە. لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە ئەمە سێیەم جارە ئەو ناوچانە تۆپباران دەکرێن.
 
شەوی رابردوو میدیای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، "تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە"، گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێ و گرێسپی، هەروەها دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقیان تۆپباران کردووە.
 
رۆژی 08-12-2024 چەکدارانی دەستەی تەحریری شام گەیشتنە دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا، لەو کاتە بەدواوە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە زیادیکردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەک لەسەر شێوەی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت، لەگەڵ زیادکردنی چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەدا.