Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

عێراق22-06-2025

باڵیۆزخانەی ئەمریکا: رۆژانی 21 و 22ی مانگ کارمەندی زیاترمان عێراقیان جێهێشتووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو سۆرانی

رۆژی بڵاوکردنەوە

22-06-2025

بابەتی پەیوەندیدار

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە کارمەندی زیاتریان عێراقییان جێهێشتووە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەری تووندوتیژی لە عێراق هەیە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-06-2025 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی 12ی مانگ دەستیان بە کشانەوەیەکی رێکخراوی کارمەندەکانیان کرد، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژانی 21 و 22ی مانگ کارمەندی زیاتر عێراقیان جێهێشت.
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت، باڵیۆزخانەکەش و کۆنسووڵخانەی گشتیش لە هەولێر بە شێوەیەکی کاتی هەموو خزمەتگوزارییە ئاساییەکانی ڤیزەیان راگرتووە؛ بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات، لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی بەردەوامن.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەگەری زۆری تووندوتیژی یان هێرش بە ئیلهامی رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان هەیە، کە کارە بازرگانییەکانی ئەمریکا و ئەو شوێنانە بکەنە ئامانج کە هاووڵاتییانی ئەمریکی زۆر سەردانیان دەکەن. داوا لە هەموو هاووڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی بیانییەکان زۆر سەردانیان دەکەن، هەروەها خۆیان لە هەر کۆبوونەوە و قەرەباڵخییەکی گەورە بپارێزن."
 
دەقی راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا
 
راگەیێندراوێک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە بەغدا 
 
عێراق:  رۆژی 12ی حوزەیران، وەک رێکارێکی خۆپارێزی، نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە عێراق دەستی بە کشانەوەی رێکخراوی هەندێک لە کارمەندەکانی کرد. وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ رێکخستنەوەی کارەکانمان، کارمەندی زیاتر لە رۆژانی 21 و 22ی حوزەیران عێراقیان جێهێشت. ئەم کشانەوەیە درێژەپێدەری ئەو پرۆسەیەیە لە 12ی حوزەیران دەستیپێکرد. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسووڵخانەی گشتی لە هەولێر بەشێوەیەکی کاتی هەموو خزمەتگوزارییە ئاساییەکانی ڤیزەیان راگرتووە. هەردوو باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانە بەردەوامن لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی.
 
ئەگەری زۆری تووندوتیژی یان هێرش بە ئیلهامی رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان هەیە کە کارە بازرگانییەکانی ئەمریکا و ئەو شوێنانە بکەنە ئامانج هاووڵاتییانی ئەمریکی زۆر سەردانیان دەکەن. داوا لە هەموو هاووڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق دەکەین خۆیان بەدووربگرن لەو شوێنانەی بیانییەکان زۆر سەردانیان دەکەن، هەروەها خۆیان لە هەر کۆبوونەوە و قەرەباڵخییەکی گەورە بپارێزن.
سنوورە وشکانییەکان لەگەڵ کوێت و تورکیا کراوەن.
 
هاووڵاتییانی ئەمریکی کە گەشت بۆ تورکیا دەکەن
 
ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە پلانیان هەیە لە رێگەی سنووری وشکانییەوە بچنە نێو تورکیا، پێویستە رێککەوتی پلان بۆ دانراو و شوێنی پەڕینەوەیان، لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانیان (ناو، رێککەوتی لەدایکبوون، زانیاریی پاسپۆرت، دەروازەی سنووری، هەر نیگەرانییەکی پزیشکی/تەندروستی/ئەمنی) و وێنەیەکی لاپەڕەی زانیارییە کەسییەکانی پاسپۆرتەکەیان بنێرن بۆ یەکەی خزمەتگوزاریی هاووڵاتییانی ئەمریکی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: Ankara-ACS@state.gov. دەروازەی سنووریی خابوور (ئیبراهیم خەلیل لە دیوی عێراق) بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات. دەروازەی سنووریی ئوزوملو (سەر زێڕێ لە دیوی عێراق) لە کاژێر 8:30ـی بەیانی تاوەکو 5:30ـی ئێوارە کراوەیە.
 
هاووڵاتییانی ئەمریکی کە گەشت بۆ کوێت دەکەن
 
ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە پلانیان هەیە لە عێراقەوە لە رێگەی سنووری وشکانییەوە بچنە نێو کوێت، دەتوانن بەرواری پلان بۆ دانراو و شوێنی پەڕینەوەیان، لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانیان (ناو، رێککەوتی لەدایکبوون، زانیاریی پاسپۆرت، دەروازەی سنووری، هەر نیگەرانییەکی پزیشکی/تەندروستی/ئەمنی، زانیاریی پەیوەندیکردن) و وێنەیەکی لاپەڕەی زانیارییە کەسییەکانی پاسپۆرتەکەیان بنێرن بۆ یەکەی خزمەتگوزاریی هاووڵاتییانی ئەمریکی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوێت لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: KuwaitACS@state.gov. پێدانی ئەم زانیارییانە رەنگە رێگە بە باڵیۆزخانە بدات لە کاتی رووداوێکی لەناکاو یان فریاگوزاریدا خێراتر یارمەتیتان بدات. پێویستە گەشتیاران پێشبینیی دواکەوتنی درێژخایەن لە دەروازە سنوورییەکان بکەن.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی گەشتی ئاستی 4 ("گەشت مەکە") بۆ عێراق بە کاریی هێشتووەتەوە. پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکی بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق نەکەن.