دەنگ بە پڕۆژەیاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە نەدرێت، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆت دەکەن

21-09-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵەبجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆمار و نوێنەرى فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوە، بڕیاردراوە ئەگەر دەنگدان بە یاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە نەخرێتە خشتەى کارى کۆبوونەوەى ئەمڕۆی پەرلەمان، بایکۆتى کۆبوونەوەکە بکەن.
 
لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق 20ـی ئەیلوولى 2023 لەگەڵ نوێنەرى سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانى عێراق  جگە لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ کۆبووەوە. دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە یەکێک بوو لەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کرا.
 
بڕیار رەشید، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتىی نیشتیمانى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى دەنگدان بە پڕۆژەیاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە کرا، کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بکرێت.
 
رۆژی 18ـی ئەیلوول، بڕگەى دەنگدان بە پڕۆژەیاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە لە خشتەى کۆبوونەوەکە لادرا، بۆ کۆبوونەوەى 19ـی ئەیلوول و ئەو بڕگەیە دانەنرایەوە، بەهۆیەوە کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ 21ـی ئەیلوول.
 
بڕیار رەشید گوتى "خشتەى کۆبوونەوەى پێجشەممەى پەرلەمان رانەگەیێندراوە و نازانین ئەو بڕگەیەى تێدایە یان نا، ئەگەر تێیدا نەبێت، وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتى کۆبوونەوەکە دەکەین."
 
یەکێک لە بەربەستەکانى بەردەم دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە ئەوەیە کە هەندێک لە پەرلەمانتارانى عەرەب داوا دەکەن چەند قەزایەکى دیکە بکرێنە پارێزگا، لەوانە تەلەعفەر لە سنوورى نەینەوا، خورماتوو لە سنوورى پارێزگاى سەڵاحەدین، زووبێر لە سنوورى پارێزگاى بەسرە و فەللوجە لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار.
 
پەرلەمانتارەکەى فراکسیۆنى یەکێتى دەڵێت "سوننەکان لە دژى داواکاریى شیعەکانن بۆ ئەوەى تەلەعفەر بکرێتە پارێزگا."
 
پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لە چوار مادە پێکهاتووە؛ یەکەم مادەى باسی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکات وەک نۆزدەیەمین پارێزگاى عێراق، کە ناوەندى پارێزگاکە شارى هەڵەبجە دەبێت، مادەى دووەمیش ئاماژەى بەوە داوە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان سنوورى یەکە ئیدارییەکانى پارێزگاکە دیاری بکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.