Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق.

عێراق21-05-2024

وەزیری داد راسپاردەکانی سڕینەوەی شوێنەوارە خراپەکانی سەر کوردی فەیلی پەسندکرد

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بابان رەحیم

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن بابان رەحیم

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-05-2024

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیزی دادی عێراق راسپاردەکانی لێژنەی سڕینەوەی شوێنەوارە خراپەکانی سەر کوردی فەیلی پەسندکرد و بڕیاریدا بە دروستکردنی یەکەیەک بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
 
وەزارەتی دادی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، خالید شوانی، وەزیری داد راسپاردەکانی فەرمانی دیوانیی ژمارە 33ـی ساڵی 2019ـی پەسندکرد کە پەیوەستە بە سڕینەوەی شوێنەوارە خراپەکان لەسەر کوردی فەیلی، ئەوانەی ماڵ و موڵکیان لەلایەن دەسەڵاتی بەعس لە پێش ساڵی 2003وە دەستیان بەسەردا گیرا.
 
هەروەها داوای کرد، گشتاندنێک بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتەکە دەربکرێت و سەرجەم داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانی کوردی فەیلییان پێبدرێت، هاوکات داوا لە بەشی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەکانی دەوڵەت لە وەزارەتی دارایی بکرێت زانیاریی تەواویان پێبدەن لەبارەی خانووبەرەی ئەوانەی پێش ساڵی 2003 دەستیان بەسەردا گیراوە.
 
جگە لەوانە، وەزیری داد بڕیاریدا بە دامەزراندنی یەکەیەکی تایبەت بە کاروباری هاووڵاتیان بەمەبەستی وەرگرتن و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کوردانی فەیلی، لەپێناو گەرەنتیکردنی مافەکانیان، وەکو لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی داد هاتووە.
 
تاریق مەندەلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای شەهیدان و قوربانیانی تیرۆر، بڕیارەکەی بە "گرنگ" ناوهێنا و لە لێدوانێکدا بە رووداوی گوت، "پێشتر  ئەنجوومەنی وەزیران ئەو لێژنەیەی دروستکرد بۆ نەهێشتن و لابردنی سەرجەم ئەو شوێنەوارە خراپانەی بەهۆی سیاسەتەکانی رژێمی بەعس بەسەر کوردی فەیلی هاتبوون، و بڕیارەکەی وەزیری داد کاریگەریی باشی لەسەر گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی فەیلییەکان دەبێت".
 
ئەو بەڕێوەبەرە روونیشیکردەوە، "لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە و بەتایبەت لە سەردەمی بەعس کوردانی فەیلی رووبەڕووی زۆر کوشتن و ئەشکەنجە و قڕکردن بوونەوە، لەنێویاندا دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵەکانیان کە بە زیاتر لە 4 ملیار دۆلاری ئەو کات دەخەمڵێندرێت کە خانووبەرە و پارە و زێڕ و رەسیدی بانکی و سامانی گواستراوە و نەگواستراوە لەخۆدەگرێت؛ لەدوای ساڵی 2003، ئەوەی گەڕاوەتەوە کەمتر لە 30٪ دەبێت".
 
لێژنەی بڕیاری دیوانیی ژمارە 33ـی ساڵی 2019 بۆ نەهێشتنی شوێنەوارە خراپەکانی سەر کوردانی فەیلی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێکهێندرا، جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکایەتی لێژنەکە دەکات، سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتەکانی دەرەوە، ناوخۆ، دارایی، داد، کۆچ و کۆچبەران و بەڕێوەبەرێکی گشتی دەستەی داواکاریی موڵکایەتی ئەندامن تێیدا.
 
رۆژی 28ـی ئاداری 2022، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران راسپاردەکانی لێژنەکەی پەسندکرد و داوایکرد قەرەبووی ئەو زیانانە بکرێتەوە کە بەریانکەوتووە و بخرێتە نێو بودجەکانیانەوە، راسپاردەکانیش پەیوەستە بە گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵەکانیان و قەرەبووکردنەوەیان لە ساڵانی خزمەت و هەژمارکردنیان بە شەهید و پێدانی ناسنامەی باری شارستانی و چەندین کاری دیکە.
 
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 500 ھەزار کوردی فەیلی لە بەغدا دەژین، فەیلییەکان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هەم لە سەردەمی حکومەتی بەعس و هەم لە دوای 2003وە رووبەڕووی نەهامەتیی زۆر بوونەتەوە، بەپێی دوایین ئاماریش زیاتر لە 20 هەزار کوردی فەیلی لە سەردەمی حکومەتی بەعسدا ئەنفالکراون. لە دوای 2006ـیشەوە بەردەوام "هەڕەشەی تیرۆریان" لەسەر بووە، بۆیە هەمیشە جەخت لەسەر پاراستنی مافەکانیان دەکەنەوە.