رووداو دیجیتاڵ
12 ئەندامى دوو باند لە نەجەف و میسان دەستگیرکران. یەکێک لە باندەکان بازرگانی بە جەستەى مرۆڤەوە کردووە و ئەوى دیکەش بازرگانی بە مادەى هۆشبەرەوە کردووە.
بە گوێرەى راگەیێندراوى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، باندى یەکەم لە نەجەف دەستگیرکراوە کە تایبەت بووە بە بازرگانیکردن بە ئەندامانى جەستە و لەشفرۆشی و پەیوەندییان بە گرووپى دیکەوە لە دەرەوەى وڵات هەبووە.
ئەندامانى ئەو باندە هەشت کەس بوون و سیانیان ژن بوون.
باندی دووەم لە پارێزگاى میسان دەستگیرکراون کە تایبەت بوون بە بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر.
میقداد میرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ و شانەى راگەیاندنى ئەمنى دەڵێت، دوو کیلۆ مادەى هۆشبەرى کریستیاڵ ئەو باندە گیراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەندامى باندەکە چوار کەس بوون و یەکێکیان ژن بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ