ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگدانی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 بۆ سبەینێ دواخست

19-12-2020
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن بودجەی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆبووەوە و بەپێی میدیای عێراقی، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە دەنگدان بۆ سبەی یەکشەممە دوابخرێت. 
 
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری داوە بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 145 هەزار دینار جێگیر بکات.

ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەولێر بە 133 هەزار دینار دەکڕدرێت و بە 136 هەزار دینار دەفرۆشرێت. بەیانیی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار تاوەکو 139 هەزار و 500 دینار بەرزبووەوە.

بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، دەبێت حکومەت پێش رۆژی 15ی مانگی 10ی هەموو ساڵێک پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات، ئێستا زیاتر لە دوو مانگ لە وادەی خۆی دواکەوتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەیان پێکراوە لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار خەمڵێنراوە و رۆژانە 3 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت، کە 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستانە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە