19-03-2021
23:56
ئاڵا تاڵەبانی: بە پەسندکردنی بودجە مووچەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەنێردرێت
اڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە سبەینێ کاژێر 10:00 دوای تێپەڕینی سێ مانگ لە ساڵی 2021 بودجەی ئەمساڵ پەسندبکرێت، لەبارەی بودجەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ئاڵا تاڵەبانی رایگەیاند: "ئەگەر بودجە پەسندبکرێت، بودجەی سێ مانگی رابردوو دەنێردرێت واتە لە 01-01-2021ـەوە ئەژمار دەکرێت"
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی داواکاریی لایەنە سوننەکان و کێشەیان لەبارەی دابەشکردنی بودجە بۆ پارێزگاکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دواکەوتووە".
هەروەها لەبارەی جێبەجێکردنی بودجەی 2021 ئاڵا تاڵەبانی دەشڵێت: "هیوادارین ئەمشەو دەنگبدەین و لە سبەینێوە دەچێتە واری جێبەجێکردن"
لەبارەی کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ سبەی کاژێر 10:00 دواخراوە".
دواتر بەشیر حەداد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "کۆی یاساکە لەنێو لیژنەی دارایی تەواو نەبوو، بەڵام کێشە لەسەر بەشی کورد نییە، هەندێک کێشە لەسەر داواکاریی شیعەکان هەیە، بۆیە کۆبوونەوەی دواخرا."
هەروەها ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی دواکەوتنی کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەندێک وردەکاریی کەم ماون و هەندێک پێشنیازی دیکە هەن، لەبەر ئەوە کات نییە، چونکە هەر پێشنیازێک دەبێت بنووسرێت و ئێستاش کات نەماوە".
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە و نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن، بەڵام ئەمڕۆ لایەنە شیعەکان دەقێکی جێگرەوەیان لە بری ماددەی 11 پێشکێشکرد کە داوای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان دەکرد.
لە کۆبوونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە ماددەکانی دەقە جێگرەوەکە لابراون و بڕیارە هەرێمی کوردستان 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات، و دواتر 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کارەبا و 180 هەزار بەرمیلی دیکەی بۆ تێچووی دەرهێنان، هەروەها 20 هەزار بەرمیل بۆ پەترۆدۆلار دەدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان.
23:49
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدای پەسندکرد
کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق
رووداو دیجیتاڵ
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رێککەوتنی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکانی پەسندکرد، بڕیارە پەرلەمانی عێراقیش کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر بودجەی 2021 بدرێت
بڕیارە ئەمشەو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەی 2021 بەڕێوەبچێت، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش ئاگادارکراونەتەوە بچنە هۆڵی پەرلەمان و بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن. فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی بڕیاریانداوە بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکەن و دەنگ بە پەسندکردنی بودجە بدەن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعەکان لەبارەی بودجەی 2021 گەیشتنە رێککەوتن بڕیارە ئەمشەو پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە کۆببێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعەکانی نێو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر بنەما سەرەکییەکانی بودجەی 2021 گەیشتنە رێککەوتن.
دوای کۆبوونەوەکە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە زۆر بە باشی رۆشتووە، هیوادارم ئەمشەو بگەینە کۆتاییەکی باش".
بەشێك لە لایەنەکان واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ دواخستنی پەسندکردنی بودجە، لە کاتێکدا کوتلەی سائیروونی سەر بە موقتەدا سەدر پێداگرن لەوەی کە ئەمڕۆ دەبێت بودجەی 2021 پەسندبکرێت. لەو بارەوە بەشار کیکی دەڵێت: "ئێمە لە سائیروون زیاتر پێداگرین لەوەی بودجە زووتر تێپەڕێنرێت .. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە دەیویست لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەوێت".
بەدر زیادی، ئەندامێکی هاوپەیمانی سائیروون بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەبێت ئەمشەو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و بودجە پەسندبکرێت".
21:37
فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئاگادارکراونەتەوە بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکەن
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان وێنە: سەنگەر عەبدولڕەحمان- رووداو
رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمشەو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەی 2021 بەڕێوەبچێت، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش ئاگادارکراونەتەوە بچنە هۆڵی پەرلەمان و بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعەکان لەبارەی بودجەی 2021 گەیشتنە رێککەوتن بڕیارە ئەمشەو کاژێر 22:00 پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە کۆببێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعەکانی نێو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر بنەما سەرەکییەکانی بودجەی 2021 گەیشتنە رێککەوتن.
دوای کۆبوونەوەکە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە زۆر بە باشی رۆشتووە، هیوادارم ئەمشەو بگەینە کۆتاییەکی باش".
بەشێك لە لایەنەکان واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ دواخستنی پەسندکردنی بودجە، لە کاتێکدا کوتلەی سائیروونی سەر بە موقتەدا سەدر پێداگرن لەوەی کە ئەمڕۆ دەبێت بودجەی 2021 پەسندبکرێت. لەو بارەوە بەشار کیکی دەڵێت: "ئێمە لە سائیروون زیاتر پێداگرین لەوەی بودجە زووتر تێپەڕێنرێت .. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە دەیویست لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەوێت".
بەدر زیادی، ئەندامێکی هاوپەیمانی سائیروون بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەبێت ئەمشەو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و بودجە پەسندبکرێت".
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە و نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن، بەڵام ئەمڕۆ لایەنە شیعەکان دەقێکی جێگرەوەیان لە بری ماددەی 11 پێشکێشکرد کە داوای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان دەکرد.
لە کۆبوونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە ماددەکانی دەقە جێگرەوەکە لابراون و بڕیارە هەرێمی کوردستان 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات، و دواتر 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کارەبا و 180 هەزار بەرمیلی دیکەی بۆ تێچووی دەرهێنان، هەروەها 20 هەزار بەرمیل بۆ پەترۆدۆلار دەدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان.
20:13
رووداو دیجیتاڵ
لە رێککەوتنەکەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دوای ئەوەی کە خەرجی کۆمپانیاکانی لێدەردەکرێت، ئەوەی دیکەشی کە دەمێنێتەوە دەبێت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت و نابێت لە 250 هەزار بەرمیل کەمتر بێت.
دوای ئەوەی شاندی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی کرد لەگەڵ فراکسیۆنەکان، دانا شەهید جەزا، پەرلەمانتارێکی کورد لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە چاوەڕێین دوایین بڕیار بدرێت، ئێمە لەگەڵ ئەو دەقەین کە هەرێمی کوردستان ناردوویەتی و لایەنە شیعەکان هەنگاوێک هاتوونەتە پێشەوە و شاندی هەرێمی کوردستانیش هەنگاوێک چووەتە پێشەوە بۆ رێککەوتن".
فالح سەیاری، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە باسی ئەوەی کردبوو کە نابێت داهاتی ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان رادەستی دەکات لە 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمتر بێت.
دانا شەهید جەزا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند: "بودجە بابەتێکی سیاسییە، بەشێک لە لایەنەکان نایانەوێت بودجە تێپەڕێت لەبەر هەڵبژاردن، بەشێک لە لایەنەکان بەهۆی ئەوەی کە جیاوازیی هەیە لە تەرخانکردنی پارە بۆ پارێزگاکان نایانەوێت بودجە تێپەڕێت".
بەدر زیادی، ئەندامێکی هاوپەیمانی سائیروون بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەبێت ئەمشەو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و بودجە پەسندبکرێت".
19:17
رووداو دیجیتاڵ
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعەکانی نێو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر بنەما سەرەکییەکانی بودجەی 2021 گەیشتنە رێککەوتن، لەو بارەوە ئاڵا تاڵەبانی رایدەگەیێنێت، "ناتوانین بڵێین گەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام لەسەر بنەما سەرەکییەکان رێککەوتووین و ئێستا خەریکی نووسینەوەی دەقی جێگرەوەین."
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە زۆر بە باشی رۆشتووە، هیوادارم ئەمشەو بگەینە کۆتاییەکی باش".
بڕیارە دەقی رێککەوتنەکە ببرێتە لیژنەی دارایی و دەبێت زۆرینەی لیژنەکە رازی بن لەسەری، ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەگەر فراکسیۆنە شیعەکان رازی بن ئەوا لیژنەی داراییش رازی دەبن."
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە و نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن، بەڵام ئەمڕۆ لایەنە شیعەکان دەقێکی جێگرەوەیان لە بری ماددەی 11 پێشکێشکرد کە داوای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان دەکرد.
لە کۆبوونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە ماددەکانی دەقە جێگرەوەکە لابراون و بڕیارە هەرێمی کوردستان 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات، و دواتر 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کارەبا و 180 هەزار بەرمیلی دیکەی بۆ تێچووی دەرهێنان، هەروەها 20 هەزار بەرمیل بۆ پەترۆدۆلار دەدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان.
وەزیری نەوتی عێراق بە لایەنە شیعەکانی راگەیاندبوو، کە وەرگرتنی هەموو نەوتی هەرێمی کوردستان کارێکی قورسە بۆیان و دەبێت دەستهەڵبگرن لەوەی کە داوای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بکەن.
بەدر زیادی، پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی سائیروون بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنەکان، رێککەوتن کراوە. ئەوە روونە کە دەمانەوێت کارەکان بە رێككەوتن بێت و، نامانەوێت هیچ لایەنێک لە دەرەوەی دەنگدان بێت".
بەشار کیکی، پەرلەمانتارێکی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: هەندێک لە بڕگەکان لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لادەبردرێن و دەقێکی نوێ دەنووسرێتەوە، ئێستا لەبارەی ئەو دەقە جێگرەوەی شیعەکان داوایان دەکرد رێککەوتووین، ئەوان داوای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان دەکرد، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر 250 هەزار بەرمیل نەوت رێککەوتبوون،
بەشێك لە لایەنەکان واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ دواخستنی پەسندکردنی بودجە، لە کاتێکدا کوتلەی سائیروونی سەر بە موقتەدا سەدر پێداگرن لەوەی کە ئەمڕۆ دەبێت بودجەی 2021 پەسندبکرێت. لەو بارەوە بەشار کیکی دەڵێت: "ئێمە لە سائیروون زیاتر پێداگرین لەوەی بودجە زووتر تێپەڕێنرێت .. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە دەیویست لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەوێت".
بەشار کیکی لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە رایگەیاند: "ئەگەری رێککەوتنی زۆر زیاتر، چونکە لە ماوەی رابردوودا ئەزموونێک دروستبوو لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و بۆیان دەرکەوت کە هەرێمی کوردستان زۆر پابەندە بە رێککەوتن".
18:07
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی رێککەوتن
رووداو دیجیتاڵ
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعەکانی نێو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر بنەما سەرەکییەکانی بودجەی 2021 گەیشتنە رێککەوتن، لەو بارەوە ئاڵا تاڵەبانی رایدەگەیێنێت، "ناتوانین بڵێین گەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام لەسەر بنەما سەرەکییەکان رێککەوتووین و ئێستا خەریکی نووسینەوەی دەقی جێگرەوەین."
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە زۆر بە باشی رۆشتووە، هیوادارم ئەمشەو بگەینە کۆتاییەکی باش".
بڕیارە دەقی رێککەوتنەکە ببرێتە لیژنەی دارایی و دەبێت زۆرینەی لیژنەکە رازی بن، ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەگەر فراکسیۆنە شیعەکان رازی بن ئەوا لیژنەی داراییش رازی دەبن."
هەروەها ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعەکان زۆر نزیکن لە رێککەوتن"، تەنیا ماوەتەوە دەقەکە بنووسرێت و پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوە کە رێککەوتنەکە دەبردرێت لیژنەی دارایی و لەوێ دەنگی لەسەر دەدرێت و دەخرێتە نێو کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان.
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە و نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن، بەڵام لایەنە شیعەکان رازی نەبوون و داوای وەرگرتنی 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان دەکرد.
وەزیری نەوتی عێراق بە لایەنە شیعەکانی راگەیاندبوو، کە وەرگرتنی هەموو نەوتی هەرێمی کوردستان کارێکی قورسە بۆیان و دەبێت دەستهەڵبگرن لەوەی کە داوای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بکەن.
بەشار کیکی، پەرلەمانتارێکی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: هەندێک لە بڕگەکان لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لادەبردرێن و دەقێکی نوێ دەنووسرێتەوە، ئێستا لەبارەی ئەو دەقە جێگرەوەی شیعەکان داوایان دەکرد رێککەوتووین، ئەوان داوای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان دەکرد، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر 250 هەزار بەرمیل نەوت رێککەوتبوون،
بەشێك لە لایەنەکان واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ دواخستنی پەسندکردنی بودجە، لە کاتێکدا کوتلەی سائیروونی سەر بە موقتەدا سەدر پێداگرن لەوەی کە ئەمڕۆ دەبێت بودجەی 2021 پەسندبکرێت. لەو بارەوە بەشار کیکی دەڵێت: "ئێمە لە سائیروون زیاتر پێداگرین لەوەی بودجە زووتر تێپەڕێنرێت .. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە دەیویست لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەوێت".
بەشار کیکی لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە رایگەیاند: "ئەگەری رێککەوتنی زۆر زیاتر، چونکە لە ماوەی رابردوودا ئەزموونێک دروستبوو لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و بۆیان دەرکەوت کە هەرێمی کوردستان زۆر پابەندە بە رێککەوتن".
زیاتر بخوێنەوە
17:30
ئەحمەد جبووری : دەنگ بەپڕۆژەیاسایەک نادەین کە بە خواستێکی سیاسی دانرابێت
ئەمڕۆ هەینی ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند ئەوان دەنگ بەپڕۆژەیاسایەک نادەن کە لەسەر بنەمای دادپەروەری دانەنرابێت.
ئەحمەد ئەلجبوری پەرلەمانتاری نەینەوا لە لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕیی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێمە دەنگ بە پڕۆژەیاسایەک نادەین کە دادپەروەرانە ئامادە نەکرابێت و تێیدا رەچاوی ژمارەی دانیشتووان و پێویستیی پارێزگەکان نەکرابێت.
جبووری جەختیکردەوە کە دەنگ بەپرۆژەیاسایەک دەدەن مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تێیدا جێگیرکرابێت نەک پرۆژەیاسایەک لەسەر بنەمای خواستێکی سیاسی دانرابێت.
لەبارەی کێشەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنەی داراییەوە جبووری گوتی، کۆمەڵێک کێشەی دیکە جگە لە کێشەکانی هەولێر و بەغدا هەن لەوانە نرخی دۆلار، پرۆژەکانی وەبەرهێنان، بەڵگەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بەگەڕخستنەوەی پرۆژە وەستاوەکانی ساڵی 2014 تاوەکو 2017.
زیاتر بخوێنەوە
16:10
نێردراوی رووداو بۆ بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بەبێ ئەنجام کۆتاییھات، سوننەکان دەڵێن دەبێت پارەی ھەر پارێزگایەک دیاریبکرێت و زیادبکرێت، شیعەکانیش دەڵێن دەبێت ئەو 130 پۆلیس و جەیشەی لەدوای ساڵی 2014 لە کار لابراون، بگەڕێنرێنەوە.
سەنگەر عەبدولڕەحمان، نێردراوی رووداو بۆ بەغدا رایگەیاند، کورد سوورە لەسەر ئەو دەقەی لە حکومەتەوە ھاتووە، بۆیە نەتوانرا دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکە بدرێت و چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی ھەرێمی کوردستان و شیعەکان دەکرێت و دواتر دەنگی لەسەر دەدرێت.
15:42
پێشنیازی نوێی شیعەکان لەبارەی بودجەی 2021
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتیی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی عێراق دەیەوێت ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 بدات، بەشێک لە لایەنە شیعەکان پێشنیازێکی نوێیان خستووەتەڕوو لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان و وەکو جێگرەوەی ماددەی 11 پرۆژەیاساکە دایانناوە، بەڵام فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیازەکە رەتدەکاتەوە.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو پێشنیازەی دوێنێ لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکیسۆنەکان و لیژنەی دارایی لەلایەن ئەندامێکی کوتلەی شیعەوە پێشکەشکراوە بەناوی لایەنی شیعی، بەڵام بە فەرمی ئەو پێشنیازە جێگیر نەکراوە. "
پێشنیازی لایەنە شیعەکان لەبارەی بودجەی 2021
یەكەم:
شایستە داراییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2004 تاوەكو 2020 یەكلایی دەكرێتەوە، دوای ئەوەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی تێدا دەكات، بۆ دەرخستنی ئەو هەژمارە كۆتاییانەی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی پەسندكراون تایبەت بە داهاتە بەدەستهاتووەكان و خەرجییەكان، دوای جیاكردنەوەی خەرجییە سیادییەكان و ئەوەی لە چوارچێوەی خەرجییەكانی حاكیمە خەرجكراوە.
دووەم:
بڕگەی ئەلیف: حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بە رادەستكردنی بڕی بەرهەمهێنراوی نەوتی خاو لە كێڵگە نەوتییەكانی كە رۆژانە بە 460 هەزار بەرمیل نەوت خەمڵێندراوە، دوای جیاكردنەوەی بڕی پێویست بۆ خەرجییەكانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە، بڕی بەكاربراو بۆ ناوخۆ لە هەرێم و بڕی تەرخانكراو لە پتڕۆدۆلار بۆ هەرێم، ئەوەی دیكە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی بكرێت كە كۆی ئەو بڕەی رادەستی سۆمۆ دەكرێت كەمتر نەبێت لە بەهای فرۆشتنی 250 هەزار بەرمیل نەوت.
بڕگەی با: بڕگەی سەرەوە بە هاوئاهەنگی لەنێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.
بڕگەی جیم: حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتی بە گەنجینەی دەوڵەت و بە گوێرەی یاسای كارگێڕی دارایی كە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمی كوردستان وردبینی لەو داتایانە دەكات كە لەلایەن هەرێم پێشكەش كراوە.
بڕگەی دال: لەكاتی جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێكرا، حكومەتی فیدراڵ پابەند دەبێت بە دانی شایستەكانی هەرێمی كوردستان كە لە یاسادا هاتووە.
سێیەم:
لە ساڵی 2021 وەزارەتی دارایی هەڵدەستێت بە كەمكردنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی بانكی بازرگانی عێراقی (tbi) لەسەر هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی لە ماوەی 5 ساڵ به قيست بیداتەوە، لەساڵی 2021 یشەوە بۆ ماوەی 5 ساڵ دەستپێدەكات.
چوارەم:
پابەند كردنی هەرێمی كوردستان كە داتاكانی راژەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی هەرێم كە بە گوێرەی پلە و ناونیشانی فەرمانبەری و رەگەز بداتە وەزارەتی دارایی، دوای وردبینیكردنی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بە گوێرەی خشتەی هێزی كار (ج) بەپێی ئەو یاسایە تاوەكو 30/6/2021.
پێنجەم:
لەسەر وەزارەتی دارییە پلەكانی فەرمانبەری و تایبەتمەندییەكانی دارایی لە خشتەی هێزی كاری فەرمانگەكانی لە هەرێمی كوردستان، فەرمانگەی رەگەزنامە، باری شارستانی، بەنداوەكان و كەشوهەوا بگوازێتەوە سەر فەرمانگەكانی خۆی بەپێی خشتەی هێزی كاری وەزارەتی دارایی فیدراڵی، دوای بەدەستهێنانی رەزامەندیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
شەشەم:
حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بە خەرجكردنی شایستەكانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەو دەرماڵەی لە چوارچێوەی پشت بەستن بە بودجەی هەرێم پەسندكراوە، لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی فەرمانبەران پێش خەرجكردنی هەر خەرجییەكی دیكە لە بودجەی ئێستای و رەچاوكردنی ئەحكامەكانی ماددەی 25/ دووەم لە یاسای كارگێڕی دارایی فیدراڵی ژمارە 6 ی ساڵی 2019.
زیاتر بخوێنەوە
14:24
ماجیدە تەمیمی: شاندێکی لیژنەی بەدواداچوون سەردانی هەولێر دەکات
ماجیدە تەمیمی، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون لە راستیی ئامارەکانی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون لە راستیی ئامارەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لیژنەکەیان سەردانی هەولێر دەکات و تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان بەشێک لە داتاکانی رادەستی لیژنەکە نەکردووە.
ماجیدە تەمیمی، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون لە راستیی ئامارەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند "لیژنەکەیان لە حەوت ئەندام پێکهاتووە و بڕیارە بەمزووانە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و داوای کۆمەڵێک داتا لە هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا داتاکانی بایۆمەتریی فەرمانبەرانی سەربازی و مەدەنیەت تەسلیم نەکراوە".
بە گوتەی سەرۆکی لیژنەکە، داوای بودجەی ساڵەکانی 2010 تاوەکو 2020یان کردووە، بەڵام تەنیا تاوەکو ساڵی 2013 نێردراوە.
لەبارەی پێشنیازی لایەنە شیعەکان، تەمیمی ئاماژەی بەوە کرد، "پێنشیازمان کردووە هەرێمی کوردستان ئاستی هەناردەکردنی لە 460 هەزار بەرمیل نەوت تێپەڕنەکات و لەو بڕەدا 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات. پاش دەرهێنانی خەرجیی بەرهەمهێنان و خەرجییەکانی دیکە".
لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغداشەوە، تەمیمی باسی لەوە کرد کە کێشەکان جەوهەری نین، بگرە کێشەی داتاکان و زانیارییە "ئاخۆ ئەو زانیارییانە شەفافن یاخود نا. ئەمەش بە ناردنی زانیاری و داتاکان دەبێت".
13:39
ڤیان سەبری: ئەو پێشنیازەی بەناوی لایەنە شیعەکانەوە هاتووە قابیلی قبووڵ نییە
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق
لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکیسۆنەکان و لیژنەی دارایی بەناوی لایەنە شیعەکانەوە دەقێک بۆ پرۆژەیاسای بودجە تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان پێشنیازکراوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، ئەو دەقەی بەناوی لایەنە شیعەکانەوە هاتووە قابیلی قبووڵ نییە.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو پێشنیازەی دوێنێ لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکیسۆنەکان و لیژنەی دارایی لەلایەن ئەندامێکی کوتلەی شیعەوە پێشکەشکراوە بەناوی لایەنی شیعی، بەڵام بە فەرمی ئەو پێشنیازە جێگیر نەکراوە، ئێمە پێشنیازەکە دەخوێنینەوە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە سەرۆکایەتی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەبارەوە بکەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو دەقەی بەناوی لایەنە شیعەکانەوە هاتووە قابیلی قبووڵ نییە، لە بەرامبەریشدا هیچ دەقێکی جێگرەوە نییە بۆ ئەو دەقەی لەلایەن حکومەوەتەوە بۆ لیژنەی دارایی نێردراوە."
بە گوتەی ڤیان سەبری ئەو دەقەی بەناوی لایەنە شیعەکانەوە هاتووە، "باس لە رادەستکردنی رۆژانە 460 هەزار بەرمیل دەکات، هەموو خەرجییەکانی گواستنەوە و دەرهێنانیش هەر خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان بە خەرجی پترۆدۆلاریشەوە، لەگەڵ چەندین خاڵ و بڕگەی دیکە کە مایەی قبووڵکردن نین".
13:20
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و گفتوگۆ لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
زیاتر بخوێنەوەکۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتیی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 19, 2021
📸 سەنگەر عەبدولڕەحمان - رووداو pic.twitter.com/xk5kYxTioe
12:57
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: شیعەکان بەهۆی کازمییەوە لەسەر پەسندکردنی بودجە ناکۆکن
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: شیعەکان بەهۆی کازمییەوە لەسەر پەسندکردنی بودجە ناکۆکن
پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی كۆببێتەوە، فراكسیۆنەكانی شیعەش لەنێوان خۆیاندا لەسەر بودجە كێشەیان هەیە.
حەسەن ئالی، پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پێموایە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی هەنگاو و رێگەخۆشكەرێك بوو بۆئەوەی ئەمڕۆ بودجە تێپەڕێندرێت".
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، ئەو كێشانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر بودجە هەبوون، تەنیا كورد نەبووە و دەڵێت "بەراورد بە نێو ماڵی شیعەكان، ئێمە هیچ كێشەیەكمان لە بودجە نەبووە و شیعە لەنێو خۆیاندا كێشەیان هەیە و دەڵێن، ئەگەر ئەو بودجەیە پەسند بكرێت وەكو ئەوە وایە هەموو پارەی عێراق بخەینە ژێر دەستی ستەفا كازمی، بۆئەوەی له هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە بەرژەوەندیی خۆی بەكاریبهێنێت".
حەسەن ئالی باسی لەوە کرد "بودجەی ئەمساڵ زۆربەی بۆ پرۆژەكان تەرخانكراوە، ئەو پرۆژانەش بە دەستكەوت بۆ سەرۆكی حكومەت هەژمار دەكرێن بۆ كاتی هەڵبژاردن، ناكۆكییەكەش زیاتر لەسەر ئەوەیە".
رۆژی پێنجشەممە 18-03-2021 ئهنجوومهنی نوێنەرانی عێراق به پشتبهستن به زۆرینهی سادهی (50+1) دهقی پرۆژهی ههمواری یاسای ژماره 30ی ساڵی 2005ی دادگەی باڵای فیدراڵی پهسندكرد.
11:09
رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 کۆببێتەوە، پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمانیش بڕیارە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە و پرسی پرۆژەیاسای بودجە یەکلایی بکەنەوە.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکان بڕیارە کاژێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19-03-2021 کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە پەرلەمان لەنێوان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی بەڕێوەبچێت، لەو کۆبوونەوەیەدا قسەی یەکلاییکەرەوە دەکرێت، نەک هەر تەنیا لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان، بەڵکو کۆتاییهێنان بە ناکۆکیی پێکهاتەکانی دیکەش.
سوننە و شیعە ناکۆکی و تێبینییان هەیە و دەیانەوێت تێبینییەکانیان جێگر بکەن، پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە کرد، زۆرینەی شیعەکان، جگە لە یەک دوو ئەندامی لیژنەی دارایی، لە لایەنە سیاسییە شیعەکان رەزامەندییان نیشانداوە بە جێگیرکردنی ئەو دەقەی کە لە حکومەتەوە هاتووە، کە بریتییە لە رادەستکردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتە نانەوتییەکان، لە بەرامبەردا 12.67%ی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجەدا جێگیر دەکرێت، بەڵام ئەو دەقەی بۆ زیاد دەکرێت کە دەبێت هەرێمی کوردستان هەنگاوی پراکتیکی بنێت و تاوەکو 250 هەزار بەرمیلەکە و نیوەی داهاتەکانی رادەست نەکات، حکومەت نابێت بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، رێککەوتنی سەرەتاییش لەوبارەیەوە کراوە.
بڕیارە لە کاژێر 01:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 کۆببێتەوە، بەجۆرێک هەندێک لە ماددەکانی پرۆژەیاساکە تێپەڕێنن، ئەگەر هاتوو ناکۆکییەکان رێگربوون، هەندێک لە ماددەکان بهێڵنەوە.
هەموو ئەگەرەکان بەو شێوەیە کە ئەمڕۆ پرسی پرۆژەیاسای بودجە یەکلایی بکرێتەوە و تێپەڕێندرێت، چونکە ئەمڕۆ هەم پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە، هەم پەرلەمانیش کۆبوونەوەکانی دوادەخات.