گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

لە ساڵی 2005ـەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکووک بەڕێوەنەچووبوو، رۆژی 18ـی مانگ کاتێک دەرگەی بنکەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا کرانەوە، خەڵک لە کەرکووک بە جۆش و خرۆشێکی زیاترەوە لە چاو پارێزگاکانی دیکە چوون بۆ دەنگدان. 
 
کاتێک رێژەی بەشداریی دەنگدانیش ئاشکرابوو، لە کەرکووک زۆرترین رێژەی بەشداری تۆمارکرابوو کە 65٪ بوو. سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە پەیامێکیدا لە دوای تەواوبوونی دەنگدان رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک دیارترین وێنەی سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە بوو. 
 
دوایین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنەکە و ئەنجامەکانی لەم لینکەدایە