رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە لە وەڵامى پرسیارى یەکێک لە لایەنگرانى لەبارەى نەشتەرگەریى جوانکارى دەڵێت: "کێشەى نییە ئەگەر ئامانجەکەى حەرام نەبێت"، لەبارەى یاریى ئونۆشەوە گوتی، "ئەگەر قومارى لەسەر نەکرێت، ئاساییە و خێزان کۆدەکاتەوە".
یەکێک لە لایەنگرانى موقتەدا سەدر پرسیارى ئەوەى کردووە کە حوکمى شەرعى لەبارەى نەشتەرگەریى جوانکارى چییە کە لەنێو کچان زیاتر بڵاوە. موقتەدا سەدر لە وەڵامدا ئاماژەى گوتی، "کێشەى نییە ئەگەر لە ئەنجامدانیدا حەرامى تێدا نەبووبێت یان ئەنجامەکەى بۆ حەرام نەبێت وەک سەیرکردنى حەرام و شتى لەوجۆرە".
یەکێکى دیکە لەو پرسیارانەى ئاراستەى موقتەدا سەدر کراوە تایبەتە بە یاریی ئونو.
یەکێک لە لایەنگرانى رەوتەکەى پرسیارى ئەوە کردووە کە ئەو جۆرە یارییە کاخەزە لە بازاڕەکان هەیە و چوار کەس یان زیاتر دەتوانن یاری پێبکەن و منداڵان و تەنانەت گەورەکانیش ئێستا یارى پێ دەکەن. ئایا ئەو یارییە حەرامە؟
موقتەدا سەدر لە وەڵامدا ئاماژەى بەوە داوە: "ئەگەر ئەو یارییە کەسەکە لە ئەرکى شەرعی و گوێرایەڵى گشتى دوورنەخاتەوە، کێشەى تێدا نییە، تەنانەت ئەگەر هەیە هۆکارێکیش بێت بۆ کۆبوونەوەى خێزان لەبرى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام نابێت قومارى پێ بکرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ