Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی ئەرشیفی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سەماوە

وێنەیەکی ئەرشیفی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سەماوە

عێراق16-05-2024

لە عێراق 202 گۆڕی بە کۆمەڵ هەن و پارە بۆ هەڵدانەوەیان نییە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

16-05-2024

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە عێراق 202 گۆڕی بە کۆمەڵ دیاریکراون و 11یان گۆڕی بەکۆمەڵی هاونیشتمانییانی کوردن، تاوەکو ئێستا هەڵنەدراونەتەوە و دەزگەی شەهیدانی عێراق نەبوونی بودجەی کردووە بە بیانووی هەڵنەدانەوەی ئەو گۆڕانە. 
 
ئەو گۆڕانە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمى دەسەڵاتى پێشووى عێراق و رێکخراوى داعش، پێشبینی دەکرێت روفاتى نزیکەى چوار هەزار کەسیان تێدا بێت. 
 
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامى لیژنەى شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانى سیاسى لە پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "لەو 202 گۆڕە بەکۆمەڵە، 11 یان گۆڕی بە کۆمەڵی کوردن، ترسمان هەیە بەهۆى باران و لافاوەوە  تێکبچن."
 
هەڵدانەوەى گۆڕە بە کۆمەڵەکان ئەرکى دەزگەى شەهیدانى عێراقە. چرۆ حەمەشەریف دەڵێت، پاساوى ئەو دەزگەیە بۆ هەڵنەدانەوەى ئەو گۆڕانە ئەوەیە پارەى پێویستى نییە بۆ ئەو کارە، بۆیە لە رێگەى لیژنەى شەهیدانى پەرلەمانەوە نووسراو ئاراستەى سەرۆکوەزیرانى عێراق کراوە بۆ ئەوەى پارەى پێویست بۆ ئەو پرۆسەیە تەرخان بکرێت.
 
بەشێک لەو گۆڕە بەکۆمەڵانە ئەو کەسانەى تێدایە، کە بە دەستی چەکدارانى داعش لە کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار کوژراون، بە تایبەتی کوردانی ئێزدی.