بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە دوورخرایەوە

14-09-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

دوورخستنەوەی مەناف عەبدولمونعم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە لە پۆستەکەی. بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە بوو لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە رۆژی 31-08-2024 کە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.دوای رووداوەکە لەسەر بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.
 
مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لیژنەکە راسپاردەکانی بۆ رەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق بەرزکردەوە، یەکێک لە راسپاردەکان دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە بوو لە پۆستەکەی، وەزیری گواستنەوەش راسپاردەکانی پەسند کرد.
 
بەهۆی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن، گەشتکردنی زیاتر لە پشکی دیاریکراوی خۆی و ناڕێکی لە پلانی وەزارەتی گواستنەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق گەشتەکانی راگرت و وەزیری گواستنەوەش لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەوانەی کە کەمتەرخەمبوون پێکهێنا.
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سوودانی جەختدەکاتەوە، کە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەبێت باشترین خزمەتگوزاریی پێشکێشی هاووڵاتیان بکەن، نابێ چاوپۆشی بکرێت، لە هەر کەمتەرخەمی یان فەرامۆشکردنێک، کە رەنگدانەوەی خراپی دەبێت بەسەر سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت."
 
کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، کۆمپانیایەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقە؛ هێڵەکە گەشتی بۆ زیاتر لە 40 وڵات هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.