عێراق و چیک رێککەوتنێک و 5 لێکتێگەیشن واژۆ دەکەن

13-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو حکومەتى عێراق و چیک، لە براگ رێککەوتنێک و پێنج لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن کە تایبەتن بە کەرتى فڕۆکەوانى، نەوت، بازرگانى و پیشەسازى. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتى شاندێک گەیشتە براگ و لەگەڵ پیتەر فیالا، سەرۆکوەزیرانى چیک ئەو رێککەوتنە و لێکتێگەیشتنانەی واژۆ کردن. 
 
بە گوێرەى نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، ئەو رێککەوتنەى واژۆ کراوە، بۆ بوارى گواستنەوەى ئاسمانى بووە لە نێوان هەردوو دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق و چیک. 
 
یەکێک لە یاداشتى لێکتێگەیشتنەکان لە نێوان وەزارەتەکانى نەوتى عێراق و وەزارەتى پیشەسازی و بازرگانی چیک واژۆ کراون، یەکێکی دیکە لە نێوان وەزارەتى ناوخۆى هەردووڵات، یەکێکى دیکەیان لە نێوان یەکێتى پیشەسازیى هەردوولا واژۆ کراون و یەکێتیى ژورە بازرگانییەکانى عێراق و چیک و وەزارەتى ژینگەى هەردوولا دوو یاداشتى لێکتێگەیشتنى دیکەیان واژۆ کرد.
 
بڕیارە لەو سەردانەیدا بۆ چیک، سوودانى لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیا چیکییەکان و رەوەندى عێراقى لەو وڵاتە کۆببێتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە