رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی وڵاتیان تاوتوێ کرد. هەردوولا جەختیان لە دابینکردنی شایستە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13-01-2025 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە بەغدا له‌گه‌ڵ د. عەبدوللەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی وڵات، پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که تاوتوێ کران.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتداره فیدراڵییه‌کان، تێپەڕاندنی خاڵە ناکۆکەکان بەپێی یاسا و دەستوور و دابینکردنی شایستە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرده‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی سەردانەکانی نێوان لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێگەیشتنی هاوبەش و بەهێزکردنی بنەماکانی دیالۆگی بنیاتنەر و کارا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌کان.
نێچیرڤان بارزانی داکۆکی له پێویستیی دابینکردنی شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵه‌وه کرد، دووپاتی کرده‌وه که لێکگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، یارمەتیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا ده‌دات، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵه‌کانی سەرۆککۆماری کرد بۆ په‌رۆشییان و به‌دواداچوونی پرسه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ