لە بابل ژنێک منداڵێکی 9 ساڵ دەکوژێت و دواتر 'تەرمەکەی پارچە پارچە' دەکات

12-09-2023
ئەنمار غازی
وێنەیەکی ریتاج کە بڕیار بوو ئەمساڵ لە پۆلی 4 درێژە بە خوێندن بدات
وێنەیەکی ریتاج کە بڕیار بوو ئەمساڵ لە پۆلی 4 درێژە بە خوێندن بدات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای کوشتن و پارچە پارچەکردن و سووتاندنی تەرمی کچێکی نۆ ساڵان بە ناوی ریتاج قەیس لەلایەن ژنێکی درواسێیان کە دوای رۆژێک لە ونبوونی کچەکە روویدا، ناڕەزایی گەورەی لە سنووری پارێزگای بابل لێکەوتەوە.
 
حەمزە غافڵ، مامی ریتاج دەڵێت، "منداڵێکی بێتاوانی تەمەن نۆ ساڵ بوو، ئەو ماڵە دراوسێیەی خۆش دەویست و هەمیشە سڵاوی لێدەکردن و هاموشۆی دەکردن. ئەم تاوانە لە مێژووی ئەم ناوچەیەدا رووینەداوە، چونکە هیچ پاڵنەرێک نەبووە بۆ کوشتنی ئەم منداڵە. ئەم ژنە دوای کوشتنی منداڵەکە، تەرمەکەی پارچەپارچە کردووە، سووتاندوویەتی و پارچەکانی لەناو نایلۆن داناوە و بەشێکیان فڕێداوەتە ناو زبڵ و خاشاکەکان و پارچەکانی دیکەشی لەناو ماڵیدا شاردووەتەوە بۆ ئەوەی لە شوێنێکی دوور فڕێیان بدات."
 
ریتاج لە چاوەڕێی دەستپێکی پرۆسەی خوێندنی نوێی ساڵ بووە، قوتابی پۆڵی چوارەمی بنەڕەتی بوو، بەڵام مردن زۆر لێیەوە نزیک بوو. دانیشتووانی گەڕەکەکە داوای جێبەجێکردنی قورسترین سزا بەسەر بکوژەکە دەکەن. 
 
ئیبراهیم سەبیح، دراوسێی ریتاج گوتی، "داوا لە حکومەت دەکەین [تۆمەتبار] لەبەردەم چاوی خەڵکدا لە سێدارە بدرێت بۆ ئەوەی ببێتە پەند بۆ هەموو تاوانباران."
 
عودەی عیقابی، شایەتحاڵ و دراوسێی ریتاج باسی لەوە کرد، "منداڵەکە لە کۆڵاندا بە نزیک دەرگەی بکوژەکەدا تێپەڕی و لە ناکاو ئاوڕیداوە و چووە ماڵی ژنەکە، پێموایە بانگی کردبوو، دواتر رووداوەکەمان بیست، بەڵام نازانین چۆن روویداوە، خوای گەورە دەزانێت. ئەوەی زانراوە، ژنەکە کوشتوویەتی و تەرمەکەی شاردبووەوە. ئەوەی مایەی تێڕامان بوو، هەر ئەم ژنە لەگەڵ کەسوکاری منداڵەکە هاوکاری دەکردن بۆ ئەوەی منداڵەکە بدۆزنەوە. هەموومان بێئاگا بووین لەوەی خۆی بکوژەکەیە و تەرمەکەی پارچەپارچە کردووە و دواتر سووتاندوویەتی."
 
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل، دەستگیرکردنی ژنە تەمەن 36 ساڵەکەی دوای ئەنجامدانی تاوانەکە راگەیاند و ئاشکرای کرد، لێکۆڵینەوە لەبارەی پاڵنەر و هۆکارەکانی تاوانەکە دەکەن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرگریی عێراق خولى ئەفسەران دەکاتەوە؛ 'پێشمەرگە دەتوانێت بەشدار بێت'

وەزارەتى بەرگریى عێراق خولێکى ئەفسەران بۆ دەرچووانى زانکۆ لە هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەکاتەوە. جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق دەڵێت: "پێشمەرگەش دەتوانن بەشدار بن".