لە کوت لە شارێکی یاری 13 منداڵ بریندار بوون

12-02-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری کوت-ی ناوەندی پارێزگای واست، لە شارێکی یاری 13 منداڵ و دوو ژن بریندار بوون. 
 
ریاز عگێلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نووسینگەی پارێزگاری واست، رۆژی دووشەممە، 12ی شوباتی 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە 'شاری خەونەکان'ی ناوچەی فەلاحییە لە شاری کوت، ئامێرێکی یاری چەرخ و فەلەک کەوتووەتە خوارەوە، بەهۆیەوە 13 منداڵ و دوو ژن بریندار بوونە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی نووسینگەی پارێزگاری واست ئاماژەی بەوەدا شاری یاریی خەونەکان سەر بە کەرتی تایبەتە، دەسەڵاتە پەیوەندارەکان رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 
بەگوتەی ریاز عگێلی، پارێزگاری واست بڕیاریداوە شاری یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار دابخرێت و بەرپرسانی رووداوەکەش دادگایی بکرێن. 
 
پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند جارێک هۆشداری لە کەوتنی ئەو یارییەی شاری یاریی خەونەکانی شاری کوت دراوە .
 
لە یەکی کانوونی یەکەمی 2022دا، رووداوێکی هاوشێوە لە شاری بەسرە لە باشووری عێراق روویدا، کە بەهۆیەوە 7 قوتابی بریندار بوون، کاتێک  ئەو قوتابیانە بە گەشتێکی قوتابخانەکەیان سەردانی شارێکی یارییان کردبوو.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە عێراقییە گەڕاوەکان لەنێو پاسێکی گواستنەوە

96 هاووڵاتیى عێراقیی نیشتەجێی سووریا لە ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕانەوە

دووەم کاروانى هاووڵاتییانى عێراقى لە سووریا لەڕێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیلى هەرێمى کوردستانەوە گەڕانەوە کە 96 کەس بوون. گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق دەڵێت: "بەر لەوەى دەربازى ئەو خاڵە سنوورییە بن، وردبینى ئەمنییان بۆ کراوە."