ژمارەیەک مادە بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق زیادکران

11-06-2023
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە گفتوگۆی پەرلەمانتاران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، پێنج مادە بۆ پڕۆژەیاساکە زیادکران و دەنگیان لەسەردرا.
 
ماددە زیادکراوەکان بۆ پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى عێراق: 
 
1- بودجەى پەرلەمانى عێراق: بەگوێرەى پێشنیازى لیژنەى دارایی پێشکێشکراوە کە تێیدا 418 ملیار و 872 ملیۆن و 567  هەزار دینار وەک بودجەى پەرلەمانى عێراق دیاریکراوە و چۆنیەتیی بە هەمیشەییکردنى فەرمانبەرانى گرێبەستى پەرلەمانى دیاریکردووە. 
 
2- بودجەى دەسەڵاتى دادوەرى: لەو مادەیەدا بودجەى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى بە 714 ملیار و 886 ملیۆن و 347 هەزار دینار دیاریکراوە و بودجەى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراقیش بە 15 ملیار و 153 ملیۆن و 950 هەزار دینار دیاریکراوە.
 
3- دەسەڵاتى ئەنجوومەنى زانکۆکان: بە گوێرەى ئەو مادەیە ئەنجوومەنى زانکۆکان دەتوانن هەژمارى بانکی بکەنەوە بە دۆلار بۆ ئەوەى پەیوەندى لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنى کۆمەک و گرێبەستى دروستکردنى نەخۆشخانە فێرکارییەکان. 

4- وەزارەتى دارایی گواستنەوە لە بودجە بکات بۆ تەرخانکردنى پارەى دامەزراندنى 336 کەس بۆ وەزارەتى بەرگرى.

5- دامەزراندنى دوو هەزار کەس بە گرێبەست لە دیالە و سێ هەزار کەس لە میسان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە