رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای بابل دوو چەکدار بە کڵاشینکۆڤ تەقە لە پارێزەرێک دەکەن، بەڵام پارێزەرەکە دەتوانێت بە زیندوویی لە دەستیان هەڵبێت.
ئەمڕۆ هەینی، 9ـی ئابی 2024، حەمزە جاسم ئەلڕەحیم، پارێزەر لە قەزای حەمزەی غەربی لە هەولێکی کوشتن لەرێگەی تەقەلێکردنەوە رزگاری بوو.
حەسەن حامد سوڵتانی، هاوڕێی ئەو پارێزەرە گرتەی ڤیدیۆی هەوڵی تیرۆرکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە.
وەکو لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، دوو چەکدار دوای دەرهێنانی لە ئۆتۆمبێلەکەی چەند گوللـەیەک بە بن پێی پارێزەرەکەوە پێوەدەنێن، بەڵام هیچیان بەر جەستەی ناکەوێت، دواتر لە دەستیان هەڵدێت.
لەگەڵ ئەوەی دیارنییە هۆکاری ئەو هێرش و هەوڵی تیرۆرکردنە چییە، بەڵام هاوڕێی پارێزەرەکە داوای لە وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیس و هەواڵگریی و بەرنگاربوونەوەی تاوانەکانی پاریزگای بابل دەکات هێرشبەرەکان دەستگیربکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ