سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بۆ پارێزگاری پێشووی نەینەوا دەردەچێت

09-04-2022
سروە هەورامی
A+ A-

رووداو-هەولێر

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، بەشێوەی نائامادە بڕیاری حەوت ساڵ زیندانیکردن بۆ چەند بەرپرسێکی پارێزگای نەینەوا دەرچووە، کە لەنێویاندا ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا هەیە. ئەسیل نوجێفیش دەڵێت: "بڕیارەکە سیاسییە نەک یاسایی".
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، دادگەی تاوانەکان، پارێزگاری پێشووی نەینەوای تاوانبارکردووە بە خەرجکردنی پارە لە بنکەکانی حەشدی نیشتمانی ( زیلکان، دووبەردان، مەخموور و رەبیعە) بەپێچەوانەی رێنوێنییەکان لە ساڵی 2015دا، ئەمەش بەفیڕۆدانی سامانی گشتییە.
 
ئەسیڵ نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا، هەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و ئەمڕۆ شەممە 9.4.2022 بە رووداوی راگەیاند، بەڵێ راستە، بڕیاری زیندانیکردنم بۆ دەرچووە، بەڵام ئەمە بۆ من وەکو حوکمەکانی پێشووە و دەتوانم لە رێگەی یاساوە چارەسەری بکەم.
 
نوجێفی گوتی، "بەهۆی ئەوەی پێشتر بە رێنوێنیی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، کە سەربەستی کردبووین هەرچییەکمان لەدەستبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش بیکەین، هەستیان بە دروستکردنی چەند بنکەیەکی سەربازی لە زیلکان، باشیک و تیلسقۆف و چەند شوێنێکی دیکە بۆ راهێنانی خەڵک بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، بەڵام هەندێ کەس بە مەرامی سیاسی دەیانەوێ ئەم بابەتە بە لاڕێدا ببەن بەوەی کە سەرپێچی یاسایە". 
 
پارێزگاری پێشووی نەینەوا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی من بە شێوەی ئامادەنەبوو حوکمدراوم، ئێستاش سوورم لەسەر ئەوەی کە ئەم بنکە سەربازییانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش دامەزراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.