Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق08-11-2025

بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن: راپرسیش کراوەتە کەرەستەی بانگەشەی هەڵبژاردن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەورەس عەبدوڵڵا

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەورەس عەبدوڵڵا

رۆژی بڵاوکردنەوە

08-11-2025

تاگەکان

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن دەڵێت، "ئەو راپرسییانەی بڵاودەکرێنەوە زۆر سەرەتایین و ئاراستەکراون، راپرسییەکان زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکرێن، زیاتر ئەو کەسانە دەنگ دەدەن لەگەڵ ئەو شوێنەن راپرسییەکە بڵاودەکاتەوە".
 
ئاکام جەمال لە کاتی بەشداریکردنی لە بوڵتەنی کاژێر 16ـی رووداو کە زانا کایانی پێشکێشی دەکات رایگەیاند، "لە هەرێمی کوردستان رێگری هەیە راپرسی جیدیی و راستەقینە بکرێت، تەنیا رێگە بەو راپرسییانە دەدرێت کە ساختەن و پێشوەخت دانراون، یان ئاراستەکراون، بۆ ئەوەی ئەو لایەنەی دەیکات ئەو ئەنجامە دەربێنێت خۆی دەیەوێت و بیکاتە بانگەشە، واتا راپرسی کراوەتە کەرەستەی بانگەشە، ئێمەش وەک پەیمانگەی کوردی هیچ راپرسییەکمان نەکردووە".
 
لەبارەی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنی ئەمجارە، ئاکام جەمال دەڵێت: " بەپێی ئەو چاودێرییانەی کردوومانە، لە دوای 2021 هەڵبژاردن بەرەو پاک  و بێگەردی زیاتر دەڕوات، کۆمیسیۆن رێکاری تووند و تۆڵتر دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی رێگەبگرێت لە لە ساختەکاری، ساختەکردن وەک 2018 نیە، ئێستا ئەلیکترۆنیە و تەنیا بە کارتی بایۆمەتری دەتوانیت دەنگ بدەیت".
 
ئاکام جەمال راشیگەیاند: "تاوەکو خەڵک زیاتر بەشداری دەنگدان بکەن، نرخی کورسی بەرزتر دەبێتەوە و دەتوانن گۆڕانکاری رێژەیی لەو هاوکێشە سیاسییەی هەیە بەدیبکەن".
 
بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن سیستمەکەی بە زیان بۆ هەندێک لایەن زانی و دەڵێت، "سانتلیگۆ لە بەرژەوەندی حیزبە بچووکەکان نییە، چونکە هەر لایەنێک چەند دەنگ بهێنێت دابەشی 1.7 دەکرێت".
 
ئەو بەرپرسەی پەیمانگەی کوردی دەشڵێت، "لە سیستمی سانتلیگۆدا چانسی بەربژێرانی سەربەخۆ بۆ سەرکەوتن تارادەیەکی زۆر سفرە، چونکە ناتوانێت بە تاکە کەسی کێبڕكێ لەگەڵ لیستێک بکات کە 30 بەربژێر یان 36 بەربژێری هەیە".