Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەیەکی پێشووی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

کۆبوونەوەیەکی پێشووی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

عێراق03-08-2023

هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى: بە لیستى جیا بەشداریى هەڵبژاردن دەکەین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

03-08-2023

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

رووداو دیجیتاڵ 

هاوپەیمانى چوارچێوى هاوئاهەنگى رایگەیاند، بە لیستى جیا بەشداریى لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق دەکات و لەدواى هەڵبژاردن دەچنە یەک هاوپەیمانێتییەوە. بەرپرسێکى چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەڵێت: "تائێستا سێ لیستى جیاواز هەن و ئەگەر هەیە بگۆڕدرێت".
 
3ى ئابى 2023، پێکهێنەرانى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کۆبوونەوە و لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایانکرد، بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان، بە زیاتر لە لیستێک بەشداریى دەکەن. 
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە لەدواى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان هەموو لیستەکان دەچنە نێو یەک هاوپەیمانێتییەوە.
 
هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لە زۆرینەى لایەنە شیعەکان پێکدێت، کە ئێستا زۆینەى پەرلەمان و حکومەت پێکدەهێنن.
  
حەسەن بەهادلى، ئەندامى دەستەى سیاسى هاوپەیمانى نەسر کە یەکێکە لە پێکهێنەرانى هاوپەیمانێتییەکە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، تائێستا سێ  هاوپەیمانێتیى سەر بە چوارچێوەى هاوئاهەنگى هەن، بریتین لە  هاوپەیمانى نێوان دەوڵەتى یاسا لەگەڵ حیزبى فەزیلە، هاوپەیمانى رێکخراوى بەدر لەگەڵ هاوپەیمانى نەهجى وەتەنى، هاوپەیمانى سێیەم لەنێوان  هاوپەیمانى هێزەکانى دەوڵەتى نیشتمانى لەگەڵ چەند پارتێکى دیکە.
 
حەسەن بەهادلى گوتیشى: "ئەو هاوکێشەى لیستەکانى نێو هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کۆتایی نییە و ئەگەر هەیە تاوەکو داخستنى دەرگەى پێشکێشکردنى هاوپەیمانێتییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.
 
رۆژی 6ى ئابى 2023، دەرگەى پێشکێشکردنى هاوپەیمانێتییەکان بە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان دادەخرێت کە بڕیارە بەشداری لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە 18ى کانوونى یەکەمى 2023دا بکەن.
 
ئەوەیە یەکەم هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانە کە لە دواى ساڵى 2013 بکرێت و یەکەمجاریشە لە دواى ساڵى 2005 ئەو هەڵبژاردنە لە کەرکووک بکرێت.