گالەری

02-10-2019
34 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو - AFP 

لە بەغدای پایتەختی عێراق لە دوێنێوە (سێشەممە، 1-10-2019) خۆپیشاندانی فراوان دەستی پێکردووە، خۆپیشاندەران بەسەر چەند گرووپێکدا دابەشبوون، داواکاریی جیاوازیان هەیە.

هەندێک لە خۆپیشاندەرانی بەغدا داوای مووچە دەکەن، بەشێکیان داوای خزمەگوزاری و هەلی کار دەکەن و بەشێکیشیان وەکو پاڵپشتییەک لە عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی دوورخراوەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق رژانە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، بەڵام رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکان روویدا، لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێک کوژرا و دەیان خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

خۆپیشاندەران ئەمڕۆش بەردەوامبوون لە خۆپیشاندان، هەرچەندە رێگەی چوون بۆ گۆڕەپانی تەحریریان لێ گیرابوو، بۆیە لە رۆژهەڵات، باکوور و باشووری بەغدا لە سێ ناوچەی جیاواز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئەمجارەیان داوای گۆڕانکاریی ریشەیی دەکەن.