هەڵگرتنى دوو بازگەکەى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق دەخرێتە بەردەم سوودانى

02-07-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

داواکاریى هەرێمى کوردستان بۆ هەڵگرتنى دوو بازگەى گومرگى لەگەڵ ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵى لە رێگەى کۆنووسی کۆتایی کۆبوونەوەکانیان دەدرێتە سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆئەوەى بڕیارى لەبارەوە بدات.
 
بازگەى گومرگى باوە مەحموود لەنێوان قەزاى کەلار و خانەقین و بازگەى گومرگى سەد لەنێوان دهۆک و نەینەوا، ئەو دوو بازگەیەن کە هەرێمى کوردستان تێبینیى لەسەریان هەیە و لە گفتوگۆى 1ى تەممووزى شاندەکەیان لە بەغدا تاوتوێ کراوە.
 
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بوونى ئەو بازگانە بارگرانیى بۆ هاووڵاتیانى نێوەڕاست و باشووری عێراق دروست دەکات، بوونیان لە نێوخۆى یەک وڵاتدا "یاسایی نییە" و پێچەوانەى ئەو رێککەوتنانەشە کە لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبووە.
 
بازگەى باوە مەحموود ساڵی 2017 دانراوە؛ بازگەکەى نەینەواش لە کۆتایی مانگى حوزەیرانى رابردوو تەواو بووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان گوتی، "گەیشتینە ئەوەى داواکاریى هەڵگرتنى ئەو دوو بازگەى گومرگە بخەینە کۆنووسی کۆتایی کۆبوونەوەکانمان، بۆئەوەى داواکاریى هەڵگرتنیان وەکو راسپاردە بەرز بکرێتەوە بۆ سەرۆکوەزیرانى عێراق، بەو پێیەى ئەو پرسە لە دەسەڵاتى ئەودایە."
 
رۆژی 1ی تەممووزى 2024 شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بەشداریی وەزیرانى ناوخۆ، دارایی و بەڕێوەبەرى گشتیى گومرگ لە بەغدا لەگەڵ شاندێکی حکومەتى فیدراڵى کە پێکهاتبوون لە وەزیرانى پلاندان و ناوخۆى فیدراڵ، کۆبوونەوە.
 
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتى پلاندانى عێراق ئاماژەى بەوە داوە، شاندى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى رێککەوتوون تێڕوانینێکى گشتگیر دابنێن بۆ جێبەجێکردنى سیاسەتى گومرگى و یاساکانى پاراستنى بەرهەمهێن و بڕیارەکانى پەیوەست بەو پرسە، کاریش بکرێت بۆ پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانى جێبەجێکردنى یاساى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت 'لەسەر هەڵبژاردن و دۆخی ناوچەکە' کۆدەبێتەوە

بەرپرسێکى هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى رایگەیاند، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو هاوپەیمانى ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاوتوێکردنى دۆخى ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.