بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە داوا دەکرێت سەردانی سێ پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان نەکرێت

18-03-2024
هیدایەت جان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چوار رۆژە پشووی نەورۆز لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی مانگی سووری ئێرانیش داوا دەکات، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە سەردانی سێ پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان نەکەن.
 
رۆژی دووشەممە 18ی ئاداری 2024 پیرموحسین کولیوەند، بەڕێوەبەری رێکخراوی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، "بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی بەفر و بارانەی، کە رووی لە رۆژئاوای ئێران کردووە، داوا لە گەشتیارانی نەورۆز دەکەین تاوەکو کۆتایی رۆژی چوارشەممە سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن."
 
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین بەشێک لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ئێرانیش هۆشداری لە دروستبوونی لافاوی لە چەندین ناوچە دابوو.
 
بەڕێوەبەری خاچی سووری ئێران دەڵێت، "داوا لە گەشتیاران دەکەین تاوەکو رۆژی چوارشەممە، 20ی ئادار بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سەردانی پارێزگاکانی سنە، ئیلام و لوڕستان نەکەن". دەشڵێت، "داوامان لە دانیشتووانی ئەو پارێزگایانە ئەوەیە، ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، لەنێو شارەکان بمێننەوە و سەفەر نەکەن."
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی ئێران؛ "لە بەیانییەوە ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی روو لە هەرسێ پارێزگای سنە، لووڕستان و ئیلام کردووە، چڕتر دەبێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو و داڕووخانی زەوی لە بەشێک لە رێگەوبانەکان بەهێزە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە