رووداو دیجیتاڵ
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس رایگەیاند، "خۆڕاگریی غەززەییەکان رژێمی زایۆنی ناچار بە کشانەوە کرد".
رۆژی پێنجشەممە، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: " لە داهاتوو لە کتێبدا دەنووسن کە رۆژێک گرووپێکی زایۆنیستی قێزەونترین تاوانی کرد و هەزاران ژن و منداڵیان کوشت و لە کۆتایشدا شکستیان هێنا".
دوای 15 مانگ لە شەڕ و کوشتار، رۆژی چوارشەممە بە نێوەندگیری قەتەر، میسر و ئەمریکا، ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس راگەیێندرا.
ئاگربەستەکە رۆژی یەکشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2025، دەستپێدەکات. ئاگربەستەکە لە سێ قۆناخ پێکدێت و لە قۆناخی یەکەمدا 33 بارمتەی ئیسرائیلی لە بەرامبەر سەتان زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ