لە سیستان و بەلووچستان دوو پۆلیس کوژران

07-09-2023
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی پۆلیسی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دوو پۆلیس کوژران، کە یەکێکیان ئەفسەرە.
 
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، رۆژی چوارشەممە 06-09-2023 چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی قەزای تەفتان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و دوای هێرشەکەش چەکدارەکان توانیویانە هەڵبێن.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو پۆلیس کوژراون، کە یەکێکیان ئەفسەرە بە پلەی مولازمی یەکەم.
 
هێزە ئەمنییەکان لەبارەی رووداوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێک بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار نەکراوە؛ هەروەها هیچ لایەنێک تائێستا بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە