ڤیدیۆ: ژنێکی ئێرانی مەندیل لە سەری مەلایەک لێدەکاتەوە و دەیکاتە لەچک بۆ خۆی

دوێنێ کاژێر 04:42
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ژنێک لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران، مەندیل لەسەری مەلایەک دەکاتەوە و وەکو لەچک بەکاریدەهێنێت، دواتر بە بە مەلاکە دەڵێت، "ئەوەت دەویست؟".
 
بەپێی ڤیدیۆیەک کە ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ژنەکە بە تووڕەیی بەرەو مەلایەکی شیعە مەزهەب دەچێت و مەندیلەکەی لەسەر دەکاتەوە.
 
ژنەکە پێش ئەوەی مەندیلی مەلاکە ببات، لەچکی لەسەر نییە و لە قسەکانییەوە پێدەچێت مەلاکە هۆشداری پێدابێت یان هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەکەی لە پابەندنەبوونی ژنەکە بە "باڵاپۆشی ناچاری" ئاگادار کردبێتەوە.
 
 
بەپێی قسەکانی ژنەکە، پێدەچێت ئەو لەگەڵ هاوژینەکەی لە هۆڵی چاوەڕوانی فڕۆکەخانەی تاران دانیشتبێت و بەهۆی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی تووشی کێشە کرابێت و ئەو ژنە مەلاکە بە هۆکار دەزانێت. ژنەکە دوای گەڕانەوە بۆ شوێنی دانیشتنی خۆیان لە هۆڵی چاوەڕوانیی فڕۆکەخانەکە بەدوای هاوژینەکەیدا دەگەڕێت و هاوار دەکات "بۆ کوێتان برد؟".
 
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، میدیاکانی نێوخۆی ئێران هەواڵێکی هاوشێوەیان لەبارەی ئەو رووداوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا پشتڕاست کراوەتەوە، ژنەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەوە دەستبەسەر کراوە، بەڵام دوای چەند کاژێرێک ئازاد کراوە. لە هەواڵەکەدا رەتکراوەتەوە، ئەو هەڵسوکەوتە پەیوەندی بە بابەتی باڵاپۆشییەوە هەبێت و نووسراوە، ژنەکە "کێشەی دەروونی" هەبووە و ئەوانەشی هێرشی کردووەتە سەریان، لە سکاڵاکەیان پاشگەز بوونەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لە مانگە دەستکردەکانی ستارلینک. وێنە: NurPhoto

زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ئێران ئینتەرنێتەکەی ئیلۆن مەسک بەکاردەهێنن

سەرۆکی لیژنەی ئینتەرنێتی سەر بە ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی ئێران رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەکانیان 30 هەزار ئامێری تایبەت بە ئینتەرنێتی ستارلینک لە ئێران هەن و زیاتر لە 100 هەزار کەس لەو وڵاتە ئەو ئینتەرنێتە بەکاردەهێنن، بەبێ ئەوەی هیچ مۆڵەتێکیان لە حکومەت وەرگرتبێت.