رووداو دیجیتاڵ
لە شاری تل رەفعەتی سووریا تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەوە 4 کەس بریندار بوون.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، ئەم ئێوارەیە ئۆتۆمبێلێک لە شاری تل رەفعەت لە باکووری پارێزگای حەلەب تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە 4 کەس بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە.
دوای تەقینەوەکە، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی سووریا کەوتنە ئامادەباشییەوە.
ئەمە سێیەم تەقینەوەیە لە کەمتر لە 10 رۆژدا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا روودەدات.
رۆژی 24ی کانوونی یەکەمی 2024، لە شەقامی تەجنیدی شاری منبج، مینێک تەقییەوە و 2 کەس کوژران و 4 کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژی 27ی کانوونی یەکەمی 2024یش لە بەردەم مزگەوتی گەورە لە ناوەندی شاری منبج، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ