رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
دادگەی یەکەمینی ئەسڵییەی بازرگانی، ماوەی ساڵێکی وەکو مۆڵەت و پشتیوانی بە کۆمپانیای کاراجا تێکستیل داوە
رووداو دیجیتاڵ
دوو کۆمپانیای گەورە لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاند و چاوەڕێ دەکرێت سەتان کرێکار بێکار بن.
کۆمپانیای کاراجا تێکستیل بۆ بازرگانی و پیشەسازی و کۆمپانیای ڤزیۆنەر، ئێوارەی 30-7-2024 مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاند. ئەو دوو کۆمپانیایە زیاتر لە بواری پۆشاک چالاک بوون و دوو لە کۆمپانیا زۆر گەورە و دیارەکانی دیلۆک و تورکیا بوون.
دادگەی یەکەمینی ئەسڵییەی بازرگانی، ماوەی ساڵێکی وەکو مۆڵەت و پشتیوانی بە کۆمپانیای کاراجا تێکستیل داوە. ئەگەر لەو ماوەیەدا بتوانێت کارەکانی رێکبخاتەوە، لە مایەپووچبوون رزگاری دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەو کۆمپانیایە ساڵی 2006 بەگوێرەی لیستی یەکێتیی هەناردەکارانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، یەکێک لەو کۆمپانیایانە بوو کە ژمارەی پێوانەیی لە هەناردەکردندا تۆمارکرد.
کۆمپانیای ڤزیۆنەر بەرهەمەکانی پۆشاک و فەرشی دەخستە بازاڕەکانی نێوخۆ و دەرەوە. هەناردەی زۆری هەبوو. بەتایبەتی زۆرترین هەناردەی بۆ وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا و رۆمانیا دەکرد و ناوێکی گەورە بوو.
ئەم مایەپووچبوونە جگە لەوەی زیانی زۆر بە خاوەن پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە دەگەینێت، هاوکات دەبێتە هۆی بێکاربوونی سەتان کرێکار کە ساڵانێکە لەو بوارەدا کاردەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ