لە غەززە بەهۆی نەبوونی کارەبا پەنا بۆ وزەی خۆر دەبردرێت

30-12-2023
لهۆن نەسرەدین
شەڕی غەززە زۆربەی وێستگە و تاوەرەکانی کارەبا و هێڵەکانی ئینتەرنێتی لەناوبردووە.
شەڕی غەززە زۆربەی وێستگە و تاوەرەکانی کارەبا و هێڵەکانی ئینتەرنێتی لەناوبردووە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شەڕی غەززە زۆربەی وێستگە و تاوەرەکانی کارەبا و هێڵەکانی ئینتەرنێتی لەناوبردووە؛ بۆیە ئێستا زۆربەی غەززەییەکان بۆ گوێگرتن لە هەواڵەکان، پەنا بۆ رادیۆ دەبەن.
 
عومەر، دانیشتووی غەززەیە و دەڵێت، "کارەبا نییە، ئینتەرنێت نییە و پەیوەندییەکان پچڕاون، خەڵک دەیانەوێت هەواڵی شەڕەکە و ناوچە بۆردوومانکراوەکان بزانن، بۆیە پەنا بۆ رادیۆ دەبەن".
 
پەنابردن بۆ رادیۆ، پاتریی لە بازاڕ نەهێشتووە و ئەوەشی کە هەیە گرانە؛ 
 
حەسان، دانیشتوویەکی غەززەیە و دەڵێت، "کێشەمان لە رادیۆ و پاتری-دا هەیە. لە هەفتەی یەکەمی شەڕەکە خواست لەسەر ئەو دوو شتە چوار هێندە بەرزبووەتەوە و ئێستا قەیرانی پاتری و ئامێری رادیۆ هەیە".
 
باشترین چارەسەر سۆلار؛ خانەکانی وەرگرتنی وزەی خۆرە. بیلال سوڵتان خەڵکی خان یونسە لە کەرتی غەززە، دەڵێت لەوەتەی خانەی سۆلارم داناوە، بێ منەتم لە کارەبا.
 
بیلال ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم خانەیەی سۆلارمان کڕی بۆ دابینکردنی وزە؛ شەوان چەند گڵۆپێكمان بۆ دادەگیرسێنێت و مۆبایلەکانیشمان بارگاویی دەکەینەوە، بە راستی ئیسراحەتمان کردووە".
 
کڕینی سۆلار لە ناوچەیەک کە لە 95٪ی دانیشتوانی برسین و 75٪ی ژێرخان و سەرخانی شارەکانیان وێرانە و زۆربەی 2.3 ملیۆن دانیشتوانەکانی ئاوارەن، کارێكی یەکجار قورسە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە